عەبادی سەردانی ئەمەریكا دەكات

‌عەبادی
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند حەیدەر عەبادی لە دوو رۆژی داهاتوودا لەسەر بانگهێشتی سەرۆك كۆماری ئەمەریكا سەردانی واشنتۆن دەكات.

بە پێی راگەیەنراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رۆژی دووشەممەی داهاتوو حەیدەر عەبادی لەگەڵ وەفدێكدا سەردانی ئەمەریكادەكات.

بەپێی راگەیەنراوەكە ئەم سەردانەی عەبادی لەسەر داوای فەرمی باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمەریكایە‌و بڕیارە لەو سەردانەدا هەر دوولا سەبارەت بەهاوكارییەكانیان لەشەڕی دژە تیرۆر گفتوگۆ بكەن.

وتەبێژی نوسینگەی عەبادی بە سۆمریە نیوزی راگەیاند هاوكارییەكانی واشنتۆن‌و بەغدا بواری سەربازیی، ئەمنی‌و پڕچەك كردنی سوپای عێراق دەگرێتەوە.



PM:03:31:11/04/2015