1700 روسی چوونەتە ناو داعش

بەرپرسێكی باڵای دەزگای هەواڵگری روسیا رایگەیاند تا ئێستا 1700 هاوڵاتی ئەو وڵاتە بە ریزی چەكدارانی داعش لە سوریا‌و عێراق پەیوەست بوون.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئاسوشتیدپرێس، ژەنەڕال سێرگێی سیمیرنۆف، جێگری دەزگای هەواڵگری روسیا رایگەیاند: گروپە تیرۆریستییەكانی دزەیان كردوەتە ناو روسیا‌و لە باكوری قەفقازیا چالاكی دەكەن.

بەوتەی سیمیرنۆف زۆرێك لە فەرماندەی میلیشیاكانی قەفقازیا چوونەتەناو داعش ئەمەش بە مەترسیدار دەزانێت.

وتیشی: تا ئێستا نزیكەی 1700 شارۆمەندی روسی چوونەتە ناو داعش لەسوریا‌و عێراق‌و رەنگەی ئەم ژمارەیەش زۆر لەوە زیاتر بێت.



PM:04:27:11/04/2015