ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی كرستین ستیوارت پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ یاریدەدەرەكەیدا دەبەستێت.
كامێرای پاپاراتزییەكان چەند وێنەیەكی كرستین ستیوارتیان گرتووە كە لەگەڵ یاریدەدەرەكەی لە شەقامەكانی لۆس ئەنجلۆس پیاسەدەكەن و دەستیان لە دەستی یەكدایە.
ستیوارت و ئەلیسیا كارگیلی یاریدەدەری لە شوێنی فرشتنی كتێب بینراون و وەك دوو خۆشەویست دەركەوتوون و دواتریش پێكەوە گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
پێشتریش چەند جاێكی دیكە كرستین ستیوارت و یاریدەدەرەكەی لە چەند شوێنی دیكە بینراون و بە تایبەت لە كەناراوی دەریا، ئەوەش دەنگۆی پەیوەندییەكەیانی بەهێزتر كردووە.