پێدەچێت ئێران حەجی عومرە رابگرێت

فەرماندەی هێزی پیادەی سوپای ئێران هەڕەشە لە سعودیە دەكات‌و پێدەچێت پەرلەمانی ئێران بڕیار لەسەر راگرتنی حەجی عومەرە بدات.

ئەمرۆ یەكشەمە ژەنڕال پوردەستان، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای ئێران لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی هەڕەشەی لە سعودیە كرد‌و وتی: هێشتا هیچ فیشەكێك بەرەو سعودی نەتەقاوە، بەڵام ئێمە ئاسەواری شكست لە سوپای سعودیە دەبینین، چما ئەگەر رۆژێك "تەرەقە"یەك لە ریاز بتەقێتەوە.

هاوكات نوێنەرێكی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران باس لە پرۆژە یاسایەك دەكات كە بەهۆی نەبوونی ئاسایشی حاجیانی ئێران لە سعودیە، پێدەچێت حەجی عومرە رابگیرێت.

چەند رۆژ لەوەپێش لە كاتێكدا دوو مێرمنداڵی ئێرانی لەحەجی عەمرە دەگەڕێنەوە، لەلایەن هێزەكانی سعودیە لە فرۆكەخانە هەوڵ دەدەرێت دەستدرێژییان بكرێتەسەر كە ئەمەش هەرایەكی زۆری لە ئێران نایەوە.



PM:02:07:12/04/2015