حەیدەر شەشۆ: دەچینە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

‌حەیدەر شەشۆ
فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی شەنگال حەیدەر شەشۆ کە ماوەی هەفتەیەکە لە ئاسایش دەستگیرکراوە لەسەر پەیوەندیکردنی بە حەشدی شەعبیەوە، لەساتی ئازدبوونیدا رایگەیاند: دەچینە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەمڕۆ ١٣-٤ دادوەری ئاسایش لە پارێزگای دهۆک فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی شەنگال حیدەر شەشۆیان پاش هەفتەیەک دەستگیرکردن ئازادکرد.

شەشۆ لەکاتی ئازادکرنیدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند " هێزەکانمان دەچێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە".
سەرۆکی هەرێم لە راگەیاندنێکدا لەسەر ئەو پرسە رایگەیاند : ناکرێت لە هەرێمدا هیچ هێزکی چەکدار لەدەرەوەی ‌هیزی پێشمەرگە هەبێت".



AM:11:24:13/04/2015