حەیدەر شەشۆ: دەستگیركردنەكەم لەدەرەوەی یاسا بووە
ئه‌مڕۆ سێشەممە له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی له شاری سلێمانی، حه‌یده‌ر شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازكرد‌و تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاسا بووه.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنگره‌كه‌دا رایگه‌یاند: پێش رووداوه‌كانی 3-8-2014ی كه تیرۆرستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر شه‌نگال (هێزی پاراستنی شه‌نگال) 15 رۆژبوو دامه‌زرابوو، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ئه‌و هێزه‌ش خه‌ڵكی شه‌نگالن.
وتیشی: سێ جار په‌یوه‌ندیم به وه‌زیری پێشمه‌رگه‌وه كرد بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی یاسای ئه‌و هێزه بچێته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هاوكاری بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له شه‌نگال بكه‌ن، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێك نه‌دراینه‌وه، جگه له‌وه‌ش داوامان له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد كه هێزه‌كه‌مان به ڕه‌سمی له چوارچێوه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌دا بناسێنرێت، به‌هه‌مان شێوه وه‌ڵام نه‌دراینه‌وه.
راشیگه‌یاند: ئێمه وه‌ك (هێزی پاراستنی شه‌نگال) خۆمان به هێزێكی كوردستانی و پێشمه‌رگه ده‌زانین و له پێناو شه‌نگال و پاراستنی خاكی شه‌نگال خه‌بات ده‌كه‌ین و هێزه‌كه‌شمان هه‌ڵناوه‌شێنینه‌وه، چونكه هه‌زاران ئێزیدی له چوارچێوه‌ی هێزه‌كه‌ماندان و به‌رگری له شه‌نگال و ئاینه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و له‌و پێناوه‌شدا هێزه‌كه‌مان شه‌هیدی زۆری داوه.
سه‌باره‌ت به ئاڵای هێزی پاراستنی شه‌نگال حه‌یده‌ر شه‌شۆ رایگه‌یاند: ئاڵای كوردستان له سه‌روی هه‌موو ئاڵایه‌كه‌وه‌یه لای ئێمه‌و ئاڵای هێزه‌كه‌شمان گوزارشته له ئاینه‌كه‌مان كه ئێزیدیه.
له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی و ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵیدا كراوه رایگه‌یاند: ده‌ستگیركردنه‌كه‌م له ده‌روه‌ی یاسا بووه، سه‌ره‌تاش له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعشدا به‌ندكرابووم، به‌ڵام دواتر به هه‌وڵی یه‌كێتی گواسترامه‌وه بۆ شوێنكی تر‌و مامه‌ڵه‌یه‌كی باشترم له‌گه‌ڵدا كرا.
سه‌باره‌ت به هاوكارییه‌كانی حه‌شه‌د شه‌عبی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد: موچه‌ی یه‌ك هه‌زار پێشمه‌رگه‌مان له لایه‌ن حه‌شه‌دی شه‌عبیه‌وه وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئه‌وه وه‌ك هاوكاری بووه چونكه ئێمه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه هاوكاری نه‌كراین له كاتێكدا روبه‌ڕوی تیرۆرستانی داعش ده‌بوینه‌وه‌و شه‌ڕێكی سه‌ختمان ده‌كرد.
وتیشی: ئه‌وه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئێمه كوردستانی بوونی خۆمان له‌بیر بكه‌ین به‌ڵكو ئه‌و موچه‌یه ته‌نها هاوكاری بووه‌و ئێمه له‌ژێر پلان و كاریگه‌ری حه‌شدی شه‌عبیدا نه‌بوین چۆن لێكدانه‌وه‌ش بۆ قسه‌كانمان ده‌كرێت ئازادن.
له كۆتایی كۆنگره‌كه‌شدا رایگه‌یاند: ده‌ڕۆمه‌وه بۆ شه‌نگال و تا ئازاد نه‌كرێت ناگه‌ڕێمه‌وه‌و پاش ئازادكردنیشی هه‌ولًَ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ین، نه‌ك ته‌نها شه‌نگال به‌ڵكو بیستێك خاكی كوردستان پێویستی پێم بێت ئاماده‌م خوێنی خۆم به‌خت بكه‌م له پێناویدا.
شه‌وی 5/6-4-2015 له گوندی خانكێی سه‌ربه قه‌زای سیمێڵ حه‌یده‌ر شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی دهۆكه‌وه رفێندرا.
PM:01:25:14/04/2015