"نابێ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بێئاگایانه قسه فڕێ بدات"
سەبارەت بە وتەكانی پەرلەمانتارێكی گۆڕان كە وتبووی "ئەنوەری حاجی عوسمان فەرمانەكانی وەزیری پێشمەرگە جێبەجێ ناكات" ناوبرا دەڵێ، "با ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه له بێئاگایی قسه نه‌كات و له وه‌زیری پێشمه‌رگه بپرسێت."
بریكاری وه‌زیری پێشمه‌رگه (ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "نابێ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بێئاگایانه قسه فڕێ بدات؛ دەی با وه‌زیری پێشمه‌رگه خۆی وه‌ڵامی ئه‌وه بداته‌وه كه بریاره‌كانی جێبه‌جێ ده‌كرێن یان نا."
پێشتر مه‌حمود عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاندبوو "ئەگەرچی به‌ڕێز ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان كه سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانه جێگری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌و رۆڵی خۆی ده‌گێڕێت له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كاندا، بەڵام رێگر ده‌بێت له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ده‌سته‌ڵاته‌كانی وه‌زیری پێشمەرگە(مستەفا سەید قادر) کە لە بزووتنەوەی گۆڕانە.
PM:03:04:14/04/2015