چەند پسپۆڕێكی خۆراكی ئەمریكی لە زانكۆی هارڤارد ئاماژە بەوە دەكەن كە خواردنی ڤیتامین بی 12 كە بە زۆری لە بەرهەمە ئاژەڵییەكاندا هەیە، سودێكی زۆری بۆ بیر هەیە و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی لەبیرچونەوە كەمدەكاتەوە.
جگە لە ڤیتامین بی 12 پسپۆڕەكان باس لە گرنگی ڤیتامینەكانی سی و ئی و بی 9 دەكەن بۆ مێشك و داوا لە هاوڵاتیان دەكەن كە ئەو خۆراكانە بخۆن كە دەوڵەمەندن بەو ڤیتامینانە.
لە گرنگترین ئەو خۆراكانەش میوەكانی كیوی و پرتەقاڵن هەروەها سەوزەی سپێناغ و چەرەساتەكان، ئەمە كە ماددەی ئۆمیگا سێی پێكهاتەی ماسی دەتوانرێت سودێكی زۆر بە خانەكانی مێشك بگەیەنێت و ئەگەری پوكانەوەیان كەمبكاتەوە.