پێشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ له بینایه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی، کۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم ساز کرد.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی که‌وتووه کۆبوونه‌وه‌که بۆ قسه‌کردن بووه له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێ 19-4 بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ی حیزبه کوردستانییه‌کان.
کۆبوونه‌وه‌که بۆ دانانی وه‌فدێک بووه بۆ به‌شداریکردن له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان که سبه‌ی له‌گه‌ڵ بارزانی سازیده‌که‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی جگه له‌ده‌ستنیشانکردنی وه‌فده‌که وتوێژ له‌سه‌ر رای یه‌کێتی کراوه له‌سه‌ر پرسه سیاسییه‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستان به‌گشتی و پرسی ده‌ستوری هه‌رێم و درێژکرد‌نه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌تایبه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌فده‌که به هه‌ڵوێستێکی یه‌کگرتوو و یه‌ک ڕاوه به‌شداری کۆبووه‌نه‌وه‌که بکه‌ن.
ئه‌م کۆبووه‌نه‌وه‌یه سه‌رکرده ناکۆکه‌کانی یه‌کێتی له کاتێکدا سازده‌کرێت که جۆره ناکۆکییه‌ک له‌کۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیدا هه‌بوو که هه‌فته‌ی رابردوو 11-4 له‌بینایه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له سلێمانی سازکرا.
له‌و کۆبووه‌نه‌وه‌یه‌دا هه‌ریه‌ک له به‌رهه‌م ساڵح و مه‌لا به‌ختیار به دوو رای جیاواز له کۆبوونه‌وه‌که‌دا قسه‌یان کردبوو، هه‌رچی به‌رهه‌م ساڵح بوو جه‌ختی له‌لسه‌ر را پێشوه‌کانی تاڵه‌بانی کردبوه‌وه که یه‌کێتی له‌گه‌ڵ سیسته‌می په‌رله‌مانیدان، هه‌رچی مه‌لا به‌ختیاریشه رای وا بوو که‌ماوه‌یه‌کی تر رای خۆیان راده‌گه‌یه‌نن.
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له کاتیکدا ده‌به‌سترێت که ماوه‌یه‌که هه‌ست به‌وه ده‌کرێت که په‌یوه‌ندی نێوان به‌رهه‌م ساڵح و هێرۆ ئیبراهیم به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات و ناوبه‌ناو له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی رووبه‌رووی یه‌کیتی ده‌بێته‌وه له‌رێگای ته‌له‌فوونه‌وه بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌و سێ به‌رپرسه‌ی یه‌کێتی دوای کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌وان دێت له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی یه‌کێتی که ئه‌مڕۆ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ش له بیانیه‌یه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی سازکراوه‌و وه‌فدی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان پێکهاتبوون له ( فاروق و شیرکۆ و دلێر).
وه‌فدی ئه‌م پێشمه‌رگه دێرینانه ئه‌مه سێهه‌م کۆبوونه‌وه‌یانه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌کێتیدا که به جیا سازیده‌که‌ن، یه‌که‌مجار له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار و عومه‌ر فه‌تاح کۆبوونه‌وه‌و دووه‌مجار له‌گه‌ڵ کۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌مرۆش نوێنه‌رانیان له‌گه‌ڵ کۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح و هێرۆ ئیبراهیم کۆبوونه‌وه، له هه‌ر سێ کۆبوونه‌وه‌که‌شیاندا به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی، پێشمه‌رگه دێرینه‌کان ئینزاری سه‌رکرده‌کانی یه‌کیتیان کردووه " ئه‌گه‌ر رێکنه‌که‌ون له‌نێوان خۆتاندا، ئێمه ئێوه‌مان ناوێت".