سه‌رۆکی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی یه‌کێتی رایگه‌یاند" دوای کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ کۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح و هێرۆ ئیبراهیم، هه‌ر سێکیان بڕیاریان دا که هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوانیان بده‌ن".
ئه‌مڕۆ پێش کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر سێ به‌ر پرسه ناکۆکه‌که‌ی یه‌کێتی له ژووری هێرۆ ئیبراهیم له بینایه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی، نوێنه‌ری پێشمه‌رگه دێرینه‌کان فاروق عه‌زیز و، نوێنه‌ری که‌م ئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر شێرکۆ شیخ نوری و، نوێنه‌ری رێکخستنه دێرینه‌کان دلێر، له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ به‌رپرسه‌دا کۆبوونه‌وه، فاروق عزیز سه‌رۆکی پێشمه‌رگه دیرینه‌کانی یه‌کێتی به سپی میدیای راگه‌یاند" ئێمه وه‌ک سێ ئۆرگانی گرنگی یه‌کێتی که رۆڵمان هه‌بووه له دروستکردنیدا قبووڵی ناکه‌ین که سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی به‌ره‌و لاوازبوون به‌رێت، هه‌ر بۆیه‌وه ماوه‌یه‌که چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌یه‌ک‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی و هه‌ردوو جێگره‌که‌و مه‌کته‌بی سیاسی‌دا به جیا سازکردووه، ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ هه‌رسێکیاندا کۆبووینه‌وه".
سه‌رۆکی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی یه‌کێتی وتی" کۆمه‌ڵێک پێشنیارمان خستۆته به‌رده‌ستیان له پێش هه‌مووشیانه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوانیان و، کۆمه‌ڵێک پێسنیاری تر و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا کۆبوونه‌وه‌ی تریان له‌گه‌ڵ سازده‌که‌ین".
فاروق عه‌زیز کۆبووه‌که‌ی ئه‌مڕۆی به " ئیجابی " وه‌سف کرد‌و وتی : کێشه‌و ناکۆکییه‌کان له‌ناو قاعیده‌ی و که‌وادیری یه‌کێتیدا نییه، به‌ڵکو له‌نێو سه‌رکردایه‌تیدایه، بۆیه پێویسته هه‌وڵی چاره‌وسه‌رکردنی بده‌ن و ئه‌م ناکۆکیانه له‌لایه‌ن یه‌کێتیه‌کانه‌وه قابیل قبوڵ نییه".
دوای ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه کۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح و هێرۆ ئیبراهیم له ژووره‌که‌ی هێرۆ ئیبراهیم له‌مه‌کته‌بی سیاسی کۆده‌بنه‌وه.