بەوێنە...دۆمینیك لەفیستیڤاڵی قۆرئاندا بەم شێوەیە دەردەكەوێت

هونەرمەندی ناسراوی لوبنانی دۆمینیك حۆرانی لە فیستیڤاڵێكی تایبەت بە لەبەركردنی قورئاندا دەردەكەوێت.
دۆمینیك لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك چەند وێنەیەكی خۆی بڵاودەكاتەوە كە تێیدا بە جلێكی داپۆشراوە بەشداری فیستیڤاڵی لەبەركردنی قورئانی كردووە لەلایەن مندڵانەوە لەشاری دوبەی.
حۆرانی ئاماژە بەوە دەكات كە زۆر سەرسام بووە بەوەی بینوێتی ئەو منداڵانە سەرجەم بەشەكانی قورئانی پیرۆزیان لەبەربووە و دە نوسێت "شەرفمەندم بە لەبەركردنی قورئانی پیرۆز لە لایەن ئەو منداڵانەوە، چونكە هیچ دڵێك ئاسودە نابێت جگە لە نێو دێڕەكانی قورئاندا نەبێت ، هیچ ناخێكیش ئاسودە نابێت بەهۆی قورئانەوە نەبێت".





PM:02:14:20/04/2015