ئاسیاسێڵ و كازم ساهیر رێكەوتنێكی كاری هاوبەش واژۆدەكەن

ئاسیاسێڵ و كازم ساهیر رێكەوتنێكی ستراتیژی بۆ كاری هاوبەش واژۆدەكەن‌و گۆرانیبێژ وموزیسیانی جیهانی دەبێتە نوێنەری براندی بازرگانی گەورەترین كۆمپانیای پەیوەندییەكان لە عێراق.

بەپێی بەیاننامەیەكی ئاسیاسێڵ كە وێنەیەكی بۆ سپی میدیا نێردراوە: لە هەنگاوێكی نوێدا كە دەچێتەسەر تۆماری دەستكەوتەكانی ئاسیاسێڵ، گەورەترین كۆمپانیای پەیوەندییەكان لە عێراق وبە ئامادەبونی ژمارەیكی زۆر لە كەسایەتییە ناودارەكانی كۆمەڵگە، لەوانە بەڕێز عامر سونناع، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ئاسیاسێڵ وبەڕێز زرنگ فاروق، بەڕێوەبەری بەشی بازرگانی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ، ئەو كۆمپانیایە لە میانەی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی گەورەدا كە رۆژی سێ شەممە، 20/4/2015 لە بەیروتی پایتەختی لوبنان لە ئوتێلی فۆرسیزنز بەڕێوەچوو، ئاشكرایكرد كازم ساهیری گەورە هونەرمەندی عێراقی وجیهانی وەكو باڵیۆزی نوێی براندی بازرگانی ئەو كۆمپانیایە دەستنیشانكراوە. ئەمەش خاڵێكی وەرچەرخانی گەورەیە بەرەو ئایندەیەكی پڕ لە ئومێد بۆ عێراق وخەڵكەكەی.
ئەم هەنگاوە پێشەنگە كە كۆمپانیای ئاسیاسێڵ هاویشتویەتی وەرگێرَانێكی راستەقینەیە بۆ ئەو پەیڕەوەی كە ئاسیاسێڵ تەبەننای دەكات، ئەو پەیڕەوەی پشتبەستوە بە خۆپەرەپێدانی تاكەكەس، بۆ خاتری بزواندنی ڕەوڕەی بنیاتنان وئاوەدانكردنەوە لە عێراق. چونكە ئەو پەیڕەوە قورسایی گرنگیپێدانی خۆی خستوەتەسەر  ئەو چیرۆكانەی سەركەوتن كە مایەی شانازین، هەموو ووزەو توانایەكی دەخاتەكار وبە چاوی ئومێدو گەشبینیەوە لە ئایندە دەڕوانێت، بە پێداگری وسووربونەوە لەسەر پەیڕەوەكەی خۆی. لەسەروو هەموو ئەمانەوە، ئەم كارە هاوبەشەی نێوان قەیسەری عەرەب وئاسیاسێڵ كە چیرۆكێكی سەركەوتنی گەورە بەرجەستەدەكات بەرەو ئایندەیەكی پڕ لە دەستكەوتی جێگەی شانازی لە هەموو روویەكەوە.

سەبارەت بەو هۆیانەی هانیداوە نوێنەرایەتی براندی بازرگانی ئاسیاسێڵ بكات، هونەرمەندی گەورە كازم ساهیر وتی: "زۆر خۆشحاڵم بەوەی نوێنەرایەتی ئاسیاسێڵ بكەم و ببمە نمونە یەكی باش بۆ زیاتر لە 12 ملیۆن بەشداربو لە عێراق كە ئەم كۆمپانیایە كاردەكات بۆ ئەوەی خزكەتگوزاری باشیان پێشكەش بكات بە هەموو ئەو سەرچاوە وتوانایانەی لە بەردەستیدایە. كۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە میانەی مێژووی كاری سەكەوتوی خۆی توانیویەتی پێگەی خۆی توندوتۆڵ بكات وەكو كۆمپانیایەكی پێشەنگی كۆمپانیاكانی پەیوەندییەكان لە عێراق. وتوانیویەتی بنكەیەكی بەهێز لە بازاڕەكاندا بۆ خۆی دروست بكات كە وای لێ بكات هەمیشە جیاواز و بێهاوتا بێت لەناو ركابەرەكانی، پابەندبێت بە بەدیهێنانی بەرزترین ستاندەرەكانی كواڵیتی و ئەدائی باش. ئەمانە هەموو هانیاندام كە ئەم رێكەوتنامەیە لەگەڵ ئاسیاسێڵ واژۆ بكەم، لەبەرئەوەی چەند بەها وتێڕوانینێكی هاوبەش سەبارەت بە سەركەوتن من وئاسیاسێڵ كۆدەكاتەوە كە بە ئیلهامەوە هەوڵدەدەین بۆ بەدیهێنانی".  

وسەبارەت بە گرنگی ئەو كارە هاوبەشە گەورەیەی نێوان كازم ساهیر وئاسیاسێڵ، بەڕێز عامر سونناع، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ئاسیاسێڵ وتی: "ئێمە شانازی بەم رێكەوتنامەیەوە دەكەین كە سنورە لۆكاڵیەكانمانی تێپەڕاندوە. چونكە نوێنەری براندی بازرگانیمان موزیسیانێكی عەرەبە كە گەیشتوەتە پلەوپایەیەكی جیهانی بەرز كە بە هەوڵ وتێكۆشانێكی زۆر بەدیهێناوە. ئێمەش بە هەمان شێوە هەوڵمانداوە پلەوپایەیەكی گەورە لای رۆڵەكانی گەلەكامان بۆ خۆمان دروستبكەین كە پشتبەستووە بە متمانە وبەشداریكردن وباوەڕپێكراوێتی، ئەم مەسەلانەش كرۆكی سەركەوتنی راستەقینەی ئێمەن. لەبەرئەوە ئەم كارە هاوبەشەی ئێستا سەركەوتنی كازم ساهیر دەخاتە پاڵ سەركەوتنی ئێمە ویەكیدەخات وهەردووكیان دەچنە بەرژەوەندی بەدیهێنانی ئامانجێك كە بەرزترین ئامانجە بەلای هەموومانەوە، ئەویش دەسپێكردنی رەوتێكی نوێیە كە چەندین لاپەڕەی پرشنگدار بۆ ئێمە وعێراق دەكاتەوە."

شایانی باسكردنە كە هونەرمەندی گەورەی عەرەب كازم ساهیر، تەنها نوێنەرایەتی براندی بازرگانی ئاسیاسێڵ ناكات وبەس، بەڵكو دەبێتە بزوێنەرێكی بۆ سەركەوتنی راستەقینە كە دەبێتە پێشەنگی رەوتێكی گۆڕانكاری ئیجابی بۆ كۆمەڵگەیەك كە هەمیشە وهەردەم لە هەوڵی سەركەوتندایە بەسەر هەموو كۆسپەكانی بەردەمی. ئەو رێگەی سەركەوتنەی كازم ساهیر بۆ خۆیی كێشاوە تەبایە لەگەڵ تێروانینی ئاسیاسێڵ بۆ سەركەوتن، بۆ ئەوەی بە یەكخستنی هەوڵەكانیان سنورە جوگرافییەكان تێپەڕێنن ونمونەیەكی راستەقینەی ئەزمونی سەركەوتوو لە واقیعدا پێشكەشی هەموو بەشداربوانی ئاسیاسێڵ بكەن، ئەزمونێكی سەركەوتو كە هونەرێكی رەسەن ودێرین لەگەڵ تازەترین وسەردەمیانەتر تەكنۆلۆژیا كۆدەكاتەوە.



 



PM:01:06:21/04/2015