"هیوادارین دەزگا فەرمییەکانی هەرێم زانیاریی دروست بدەنە ڕۆژنامەنووسان"
لەیادی 117 ساڵەی رۆژنامەگەریی كوردیدا سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان‌و سكرتێری پەرلەمان لەدوو پەیامی جیاجیادا ئەم یادەیان پیرۆز كرد.
دەقی پەیامەكان:
پەیامی سەرۆکی پەرلەمان بۆ ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی
ئەمڕۆ ١١٧ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی‌دا دەردەچێت، کە بنەماڵەی بەدرخانییەکان لە قاهیرەی پایتەختی میسر دەریانکرد. لەو ڕۆژەوە تا ئێستا ڕۆژنامەگەری کوردی بە چەندین وێستگە و قۆناغی جیاواز و هەستیاردا تێپەڕیووە. تا گەیشتووەتە قۆناغی ئێستا، کە بێگومان لە هەر قۆناغێک لەو قۆناغانەدا ڕۆژنامەگەریی کوردی بێ کەموکورتی و کۆسپ و تەگەرە نەبوون. بەڵام هەمیشە ڕۆژنامەنووسان شانبەشانی چین و توێژەکانی تری کۆمەڵگە، ڕۆڵی گرنگییان لە پێشخستنی خەباتی مەدەنی و دیموکراسی هەرێمی کوردستاندا بینیووە.
لە ئێستاداو پاش ١١٧ ساڵ، ڕەوتی ڕۆژنامەگەریی کوردی لە هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی تایبەتمەنددایە، بەتایبەتیش لەم سەردەمەی کە شەڕی تیرۆرستان ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەتەوە، کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، ڕۆڵێکی نیشتمانی‌یان هەبووە لە گەیاندنی زانیاریی ڕاست و درووست بە هاوڵاتیان.
نابێت لەم ڕۆژەشدا کەموکورتی و گرفتەکانی بەردەم ڕەوت و کارکردنی ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان نادیدە بگرین، بە تایبەتیش گرفت و کێشە بۆ ڕۆژنامەنووسان درووست دەکرێت لە پێدانی زانیاریی درووست، بۆیە پەرلەمان یاسای بەدەستهێنانی زانیاریی دەرکرد. هیوادارین لەمەودوا دەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ئیتیک و ئاکاریی دەوڵەتیدا زانیاریی درووست بە بێ جیاوازی بدەنە ڕۆژنامەنووسان.
لە کۆتایدا و لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا، پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەم و هیوادارم ساڵی نوێی کارکردنیان بەدوور بێت لە کێشە و کەموکورتی.
د. یوسف محەمەد سادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٢ی نیسان
له‌یادی 117ساڵه‌ی ڕۆژنامه گه‌ری كوردیدا
به‌بۆنه‌ی یادی ده‌رچونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه به زمانی شیرینی كوردی پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌م,هیوادارم ئه‌م یاده ببێته هۆكارێك بۆ به‌ره‌و پێش چونی میدیایی كوردی كه خۆشبه‌ختانه له ئێستادا له ئاستێكی باشدایه,هه‌مومان ده‌زانین كه ڕاگه‌یاندن ڕۆڵیكی گرنگ و كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و ... هتد بۆیه ده‌بێت هۆشیارانه مامه‌ڵه بكه‌ین و بتوانین ڕاگه‌یاندن له خزمه‌ت ئاشته‌وایی و پێكه‌وه ژیان و ڕۆحی یه‌كتر قبوڵ كردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی به كار بهێنین كه ئه‌مه مه‌به‌ستی هه‌مو لایه‌كمانه,چونكه له ئێستادا هه‌رێمی كوردستان له جه‌نگێكی گه‌وره دایه له گه‌ڵ گروپی تیرۆرستی داعش وه‌هه‌وه‌ها له ناوخۆی كوردستانیش چه‌ند پرسێكی گرنگ هه‌یه كه وا پێویست ده‌كات ڕاگه‌یاندن ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ببینیت.
دوباره ئه‌م یاده پیرۆز ده‌كه‌م.
فخرالدین عارف قادر
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان
22/4/2015
AM:11:35:22/04/2015