بزانە پلەی عێراق چەندە
بەختەوەرترین وڵاتانی جیهان دەستنیشان كران

لەنوێترین لێكۆڵینەوە بۆ دیاریكردنی بەختەوەرترین‌و شادومانترین وڵاتی دنیا، سویسرا وەك بەختەوەرترین وڵاتی دنیا دەست نیشان كرا.

وڵاتی سویسرا بۆ سێیەمین ساڵی بەردەوام لە رووی پێوەری "بەختەوەریی" لە پلەی یەكەدایە. ئەم پێوەرە هەموو ساڵێك لەلایەن تۆڕی رێگەچارەی گەشەپێدان‌و لەژێر چاودێری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوكان تاوتوێ دەكرێت.

بەپێی راپۆرتەكە پاش سویسرا وڵاتانی ئایسلەند، دانیمارك، نەرویج‌و كانادا بە پلەی دواتر لە ریزی وڵاتانی بەختەوەری جیهانن.

لەپلە بەندییەكەدا كە لەنێوان 158 وڵاتی دنیا ئەنجامدراوە عێراق بە پلەی 122 دێت. لە وڵاتانی عەرەبیش كوەیت 39 دێت. هەروەها وڵاتانی ئێران بە پلەی 110 و ئەفغانستان بە پلەی 153 دێن.

وڵاتانی تۆگۆ، بروندی، سوریا، بەنین‌و رواندا لە كۆتایی ئەو پلە بەندییەدان.

پلەبەندی ئەو وڵاتانە بە پێی بەرهەمی ناخالسی ناوخۆ، هیوا بە ژیان، رێژەی گەندەڵی‌و ئازادییە كۆمەڵایەتییەكان ئەنجام دەدرێت.



PM:04:44:24/04/2015