حكومه‌تی هه‌رێم په‌یامێك راده‌گه‌یه‌نێت
له یادی بۆردومانكردنی شاری قه‌ڵادزێی خۆڕاگردا كه رێكه‌وتی ئه‌مڕۆیه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی راگه‌یاند.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه "ئه‌گه‌ر خه‌ونی داگیركه‌ران و دوژمنان هه‌میشه كاولكاری و سته‌مكاری بووبێت، ئه‌وا شاری قه‌ڵادزێی خۆڕاگرمان به‌ڵگه‌ی زیندووی ئه‌و ڕاستییه‌یه كه خه‌ونی گه‌له‌كه‌مان هه‌میشه ئاشتی و ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتن و ژیانی شارستانیانه‌یه".
ده‌قی په‌یامه‌كه:
په‌یامی حكوومه‌تی هه‌رێم له یادی بۆردومانكردنی شاری قه‌ڵادزێی خۆڕاگردا..
ئه‌مڕۆ ٤١ ساڵ به‌سه‌ر بۆردومانكردنی شاری قه‌ڵادزێی ئازیزدا، له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمی به‌عسی عێراقی تێده‌په‌ڕێت. یادی ئه‌م شاره خۆڕاگر و زیندووه‌ی كه له هه‌موو قۆناغه مێژووییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیماندا هه‌میشه له به‌رخۆدان و قوربانیداندا پێشه‌نگ بووه. ئه‌م شاره‌ی كه له شۆڕشی ئه‌یلوولدا له میانه‌ی له‌خۆگرتنی تاكه زانكۆی ئه‌و ده‌می كوردستانه‌وه، ببووه مه‌ڵبه‌ندی زانستیی ناوچه ئازاده‌كانی شۆڕش. ئه‌مڕۆ كه یادی بۆردومانكردنی شارێك و زانكۆیه‌كی شه‌هیدمان ده‌كه‌ینه‌وه، گه‌له‌كه‌مان خاوه‌نی ده‌یان زانكۆی سه‌رده‌میانه و پێشكه‌وتووه، ئه‌م ڕاستییه به‌ڵگه‌ی زیندوێتی ئه‌م گه‌له و خه‌ونی هه‌میشه‌ییه‌تی بۆ پێشكه‌وتن و گه‌شه و ژیانی سه‌ربه‌رزانه و شارستانیانه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستانی له پێشه‌وه‌ی به‌رنامه‌كاری خۆیدا داناوه و به‌رده‌وام كاری بۆ كردووه. ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاری قه‌ڵادزێی خۆڕاگریش ئه‌رك و ئه‌مانه‌تێكه له ئه‌ستۆی حكوومه‌تدا و له‌م پێناوه‌دا هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی پێویست به دانیشتوانه سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی كه له‌م ڕۆژگاره‌دا و له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستانیشدا خاوه‌نی چه‌ندین شه‌هیدی قاره‌مانن.
خۆڕاگری و قوربانیانی قه‌ڵادزێ و سه‌رجه‌م شار و گونده‌كانمان هه‌مێسه له‌به‌رچاومانه و كاری جدیشمان بۆ سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره خراپه‌كانی ئه‌و كاولكاریانه كردووه وبه‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ری. ده‌بێ حكوومه‌تی عێراقی فیدرالیش به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵسێت له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمی پێشوو، له هه‌موو ڕوویه‌كی مادی و مه‌عنه‌وی و ژینگه‌ییه‌وه.
ئه‌گه‌ر خه‌ونی داگیركه‌ران و دوژمنان هه‌میشه كاولكاری و سته‌مكاری بووبێت، ئه‌وا شاری قه‌ڵادزێی خۆڕاگرمان به‌ڵگه‌ی زیندووی ئه‌و ڕاستییه‌یه كه خه‌ونی گه‌له‌كه‌مان هه‌میشه ئاشتی و ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتن و ژیانی شارستانیانه‌یه.
یادی شه‌هیدانی بۆردومانكردنی قه‌ڵادزێ له ١٩٧٤دا و یادی شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕینه پیرۆزه‌كه‌ی ساڵی ١٩٨٢ی ئه‌م شاره خۆڕاگره، بۆ هه‌تا هه‌تایه له یاده‌وه‌ریی گه‌له‌كه‌ماندا ده‌مێنێته‌وه.
دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی قه‌ڵادزێی خۆڕاگر و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورستان.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٤-٤-٢٠١٥
PM:05:22:24/04/2015