ئەرمەنیەکان رەخنەی توند لە ئارام شێخ محەمەد دەگرن

لە بەیانێکدا هەڵوێستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان شێخ محەمەد مەحکوم دەکرێت بەهۆی ڕێگا نەدانی بە پەرلەمانتار جوزیف سلێوە لەیادی جینۆسایدی ئەرمەندا وتارێک بخوێنیتەوە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئارامی شێخ محەمەد بەبیانووی پاراستنی بەرژەوەندی عێراق و دەستوەرنەدان لە وڵاتێکی تر رێگا لە پەرلەمانتاری عێراق جوزیف سلێوە دەگرێت کە بەیانێک لە یادی تێپەڕبوونی سەد ساڵ بەسەر جینۆسایدی ئەرمەندا بخوێنێتەوە، بەرامبەر ئەو کارە لە بەیانێکدا جگە لە مەحکومکردنی ئەو رەفتارە، هاوکات ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەرمەنە عێراقییەکان تووشی شۆک بوون کە نوێنەری یەکێک لە پێکهاتە کە خۆیان دووچاری سڕینەوەی شوناس و جینۆساید بوونەتەوە لەبەر ئەوەی جیهان بێدەنگ بووە لە ئاست ئەو تاوانەدا، ئێستا ئەو نوێنەرە هەمان ئەو ژەهرە دەرخواردی کەسانێکی تر بدات کە خۆی پێشتر چەشتوویەتی.

لە بەیانەکەدا هاتووە " دەستوری عێراق ئازادی رادەربڕینی زامن کردوە، پەرلەمانی عێراقیش نوێنەرایەتی هەموو عێراقییەکان دەکات بۆکەس نییە ئەو مافە پاوان بکات، ئەوەی ئارامی شێخ محەمەد کردوویەتی کە بەهۆی موجامەلەکردنی وڵاتێکی بیانیەوە، رێگای ئازادی رادەربڕین لە یەکێک لە پێهاتەکانی قەدەغە بکات تا باس لە ئازارو مەینەتییەکانی بکات کە دووچاری جینۆساید بۆتەوە.

لە بەیانەکەدا هاتووە" لە بەرێز ئارام شێخ محەمەد دەپرسین چۆن دەتوانێت باس لە مەینەتییەکانی گەلەکەی خۆی بکات و داوای مافەکانی بکات لە کاتێکدا رێگای لە ئەرمەنە عێراقییەکان گرت کەو ئەو مافە پیادە بکەن؟".



PM:08:17:24/04/2015