وێنە.. كۆڕی مامی ئەبوبەكر بەغدادی خۆی تەقاندەوە

رۆژنامەیەكی بەریتانی ئاشكرایدەكات كە مێرمناڵێك كە دەوترێـت كوڕی مامی سەركردەی داعشە، لە یەكێك لەناوچەكانی عێراق خۆی تەقاندەوە.

رۆژنامەی "دەیلی مەیل" لە راپۆرتێكدا ئاماژە بەوە دەكات كە داعش هەوڵ دەدات بە شۆردنەوەی مێشكی مێرمنداڵان بۆ كاری خۆكوژی ئامادەیان بكات.

بەپێی راپۆرتەكە "بەو حەفس بەدری" كوڕی مامی ئەبوبەكر بەغدادی لەگەڵ یەكێك لە هاوڕێكانی بەناوی "ئەبو یەعقوب عێراقی" لە هێرشێك بۆ سەر پاڵاوگەی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین خۆیان تەقاندەوە.

دەیلی مەیل دەنوسێت ئەم دوو مێرمنداڵە تەمەنیان 16 ساڵ بووە‌و بەم دواییانە داعش هەوڵ دەدات مێرمنداڵان بۆ كاری خۆكوژی بەكار بێنێت.





PM:01:35:25/04/2015