"ئەگەر بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ دەگۆڕن ئیبراهیم خەلیلیش بگۆڕن"
د. عزه‌ت سابیر
سەرۆكی لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابوری له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك هه‌وڵ له‌ئارادان بۆ لابردنی به‌ڕێوه‌به‌ره یه‌كێتییه‌كان، ئه‌گه‌ر بۆ چاكسازییه كه‌س لاری نییه، به‌ڵام ده‌بێت گشتگیربێت نه‌ك ته‌نها یه‌كێتیه‌كان.
(د. عزه‌ت سابیر) سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی‌و ئابوری له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه هه‌ڵمه‌تێك ده‌ستیپێكردوه بۆ گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان له‌سنوری ئیداره‌ی پارێزگای سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌ری چه‌ند بانكێك‌و گومرگی باشماخ‌و ئه‌وقافی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ گۆڕدراون.
وتیشی:"ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ چاكسازییه كه‌س لاری نییه، به‌ڵام پێویسته چاكسازیه‌كان گشتگیربێت، وه‌ك چۆن به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی باشماخ ده‌گۆڕدرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی ئیبراهیم خه‌لیلیش بگۆڕدرێت، وه‌ك یه‌كێتی ئه‌گه‌ر بۆ سزادانی سیاسی به‌رپرسه یه‌كێتیه‌كان بێت، قبوڵی ناكه‌ین".
PM:01:26:27/04/2015