هاوكینگ: مرۆڤ تەنها هەزار ساڵی لەبەردەمدایە تا لەزەوی را بكات
ستیڤن هاوكینگ
ستیڤن هاوكینك، زانای فیزیایی ناسراوی جیهان هۆشداری دەدات كە مرۆڤ تەنیا 1000 ساڵی بەردەمدایە تا بۆ ژیان بەرەو بۆشایی ئاسمان بڕوات، یاكوو بۆ هەمیشە لەگەڵ مەترسی لەناوچوون بەرەوڕووبێت.
هاوكینگ دەڵێـت "ئێمە بۆ داهاتوو مرۆڤایەتی پێویستمان بە بەردەوامبوونی سەفەرەكان بۆ بۆشایی ئاسمانە، من گومان ناكەم بتوانین بۆ 1000 ساڵی داهاتوو لەم گوێ زەوییەدا بەزیندوو بمێنینەوەو دەبێت لەم هەسارەیە را بكەین".
هاوكینگ لەوتەیەكدا كە لە رێگەی (هاڵۆگرافیك) بۆ ژمارەیەكی زۆر لە بینەران لە سیدنی پایتەختی ئوسترالیا ئەم هۆشدارییەی داو وتی "سەیری ئەستێرەكان بكەن نە بەرپێی خۆتان".
ئەو وتی "هەوڵ بدەن ئەوەی كە دەیبینن دەركی بكەنو لەسەر چۆنیەتی بوونی جیهان بیربكەنەوەو هەرچی ژیان ئەستەم بێتەبەرچاو، دیسان كارێك هەیە كە بەسەركەوتووی ئەنجام بدرێت، مرۆڤ نابێت تەسلیم بێت".
ستیڤن هاوكینگ كە بە تیۆرییەكانی لەسەر دروستبوونی جیهانو خولقێنەری جیهان بەردەوام هەرای ناوەتەوە سەبارەت بەو هەڕەشانەی كە مرۆڤایەتی لەگەڵیدا رووبەڕوە باسی لە هۆشی دەستكردو دەستدرێژییو دڕەندیی مرۆڤ كرد.
ستیڤن هاوكینگ كە بەڕێوەبەری ناوەندی گەردونناسی زانكۆی كەمبریج لە بەریتانیایە لەدایکبووی ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٤٤ لەشاری ھایگەیت لە لەندەن، یەکێکە لە ناودارترین زانایانی بەریتانی لە بواری بیردۆزی فیزیکی لەئاستی جیھان ، کە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد خوێندوویەتی و پلەی شانازی بڵندی پێبەخشراوە لەبواری فیزیک وە لەدوایدا خوێندنی خۆی تەواو کردووە لە زانکۆی کامبریدج کەلەوێ نمرەی دوکتۆرای لە کۆسمۆس پێبەخشراوە کە توێژینەوەی لە بواری زانستی کۆسمۆس کردووە ، لە ساڵی ١٩٧٩ مێدالیای ئالبێرت ئەنیشتیان پێبەخشرا.
ستیڤن ھاوکینگ کتێبێکی بڵاوکردەوە کە پرسیار لە دروستکەری گەردوون ئەکات کە ھەرایەکی گەورەی لە نێو ئاین و ئاین زاکان نایەوە ستیڤن لە پرۆگرامی Curiosity بە رونی باوەری خۆی ئاشکرا کرد کە دەڵێت ساناترین رون کردنەوە بۆ گەردون ئەوەیە کە ھیچ خوایەک بوونی نیە، ئەمە ئەم گەیەنێتە دۆزینەوەو ئەنجامێکی بە کەلک کە ھیچ دۆزەخ و بەھەشتێکیش بونی نیە ئێمە ھەر یەک ژیانمان ھەیە تا دیزاین کراوی مەزن کە گەردونە بەرز بنرخێنین.
هاوكینگ توشی نەخۆشی (اسکلروز جانبی ێمیوتروفیک) بووە كە بەهۆیەوە هیچ جوڵەیەك ناكات، نەدەتوانێت دانیشێت، هەڵسێت،و بڕوات بەڕێگەدا. تەنانەت ناتوانێت دەستو قاچی بجوڵێنێت یان قسە بكات.
AM:11:31:30/04/2015