ئەو كەسانەی قژیان دەڕوتێتەوە با ئەم میوانە بخۆن

ڕووتانەوەی قژ و لاوازی تاڵەكانی یەكێكە لەو كێشە تەندروستییانەی لەئێستادا زۆر بەربڵاوە و كەسانێكی زۆر بەدەستێوە دەناڵێنن، پسپۆڕانی خۆراكیش ئاماژە بەوە دەكەن كە میوەكان دەتوانن چارەسەری ئەو كێشەیە بكەن
گرنگترین میوەكان دژی قژ ڕووتانەوە
1- شلیك: یەكێكە لەو میوە وەرزیانەی چەندین سودی بۆ تەندروستی هەیە و ماددەكانی پارێزگاری تاڵەكانی قژ دەكەن، ئەمە جگە لەوەی پێستی سەر بەهێز دەكەن.
2- سێو: دەوڵەمەندە بەو ریشاڵانەی دەتوێنەوە و توانای بەهێزی كردنی قژیان هەیە هەروەها دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆكسید و ڤیتامینەكان كە زۆر گرنگن بۆ تاتاڵەكانی قژ.
3- ترێ: رۆڵێكی گرنگ دەبینێت لەرێگری لەرووتانەوەی قژ، بەوپێیەی بڕێكی زۆر لە ماددەی دژە ئۆكسید و ڤیتامین و شەكری بەسود لە پێكهاتەكەیدایە.
4- مۆز: كەدەوڵەمەندە بەپۆتاسیۆم و ڤیتامین B و مەگنیسیۆم و ماددە ریشاڵییەكان كەرێگری دەكەن لەڕووتانەوەی قژ و بەشێوەیەكی جوانی و تەندروست دەیپارێزێت، هەروەها مۆز توێكڵەكەشی زۆر گرنگە بۆ تاڵەكانی قژ.
5- پرتەقاڵ: لەوجۆرە میوانەیە دەوڵەمەندەكانە بەڤیتامین C و ماددە دژە ئۆكسیدەكان هەروەها كانزا و خوێیەكان بەببڕێكی زۆر لە پێكهاتەكەیدا هەیە كەپارێزگاری لە قژ و پێستی سەر دەكەن.



PM:01:35:04/05/2015