یادی رۆژنامەنوسی شەهید سەردەشت عوسمان بەرز رادەگیرێت

‌رۆژنامەنوسی شەهید سەردەشت عوسمان
لەپێنجەمین ساڵڕۆژی تیرۆركردنی رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان سبەینێ رێوڕەسمێك لە شاری هەولێر بەبەشداری هەڵسوڕاوانی مەدەنی‌و رۆژنامەنوسان بەڕێوەدەچێت.

رێكخراوی زار بۆ بەرگریی لە ئازادیەكان لەبەیاننامەیەكدا رایدەگەینێت سەرلەبەیانی سێشەممە 5/5/2015 كاتژمێر 10:00 لەشوێنی رفاندنەكەی سەردەشت عوسمان لەبەردەم پەیمانگای هونەرجوانەكان رێوڕەسمێك رێكدەخات.

بەیاننامەكە داوا لە رۆژنامەنوسان، ئەندامانی‌و پەرلەمان‌و ئازادیخوازان‌و كەسایەتییەكانی شاری هەولێر دەكات بۆ رێزگرتن‌و پشتیوانیكردن لە ئازادی رادەربڕین لەكوردستان، بەشداری ئەو رێوڕەسمە بكەن.

لەمبارەیەوە كامه‌ران محەمەد له‌ بۆردی ڕێكخراوی زار به‌ سپی میدیای ڕاگه‌یاند، كه‌ ئه‌وان بۆ جاری چواره‌م، ئه‌م ساڵیاده‌ له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن و مه‌راسیمه‌كه‌ش بریتی ده‌بێت له‌ خوێندنه‌وه‌ی وتار و دانانی تاجه‌گوڵینه‌ له‌ شوێنی ڕفاندنه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها پێشانگایه‌كی بچكۆڵه‌ كه‌ سه‌رجه‌م وینه‌كانی سه‌رده‌شت عوسمانه‌ .

وتیشی "كه‌سایه‌تی دیاری ناو كایه‌ی ڕۆشنبیری و په‌رله‌مانتاران و رۆژنامه‌نوسان داوه‌ت كراون".

ئاماژەی بەوەشدا "مۆڵه‌تی فه‌رمیمان له‌ پارێزگا وه‌رگرتووه‌".




PM:04:03:04/05/2015