د.رۆژ شاوەیس سێ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئامادە نەبووە

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران عێراق و نوێنەری کورد لە گەورەترین پۆستی ئەنجومەنی وەزیران، سێ کۆبوونەوەیە ئامادەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران نابێت.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند د. رۆژ نوری شاوەیس جێگری عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ١٤/٤ بەشداری سێ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی نەکردووەو سەفەری کردووە بۆ دەرەوەی ولآت و لەکۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیرانیشدا بەشداری نەکرد.

 

ئەو سەرچاوەیە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو وەزیرە کوردانەی سەفەری زۆر بۆ دەرەوەی ولآت دەکەن، د. رۆژ شاوەیس و هۆشیار زێباری و فریاد رەواندوزیە.

 

سەبارەت بەسەفەری د.رۆژ نوری شاوەیس ئەو سەرچاوە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە سەفەری ئەم ماوەیەی ناوبراو پەیوەندی بەهەندێک پشکنینی پزیشکیەوە هەیە کە ناو بەناو پێویستە بچێتە دەرەوەی ولآت.

 

ئەم سەردانانەی بەرپرسانی کورد بۆ دەرەوەی ولآت بە ( عوزر و نا عوزر ) لەکاتێکدایە کە بارودۆخی عێراق لەنێوشیاندا هەرێمی کوردستان لەشەڕێکی قورسدایە لەگەڵ چەکدارانی داعش، هاوکات کورد و بەغدا چەندان کێشەی وەک پرسی بودجەو کێشەی نەوت و پێشمەرگەی لەگەڵ بەغدا هەیە.

    



PM:09:45:05/05/2015