وێنەیەکی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان لەتەمەنی ٢ ساڵیدا.
شەهید سەردەشت عوسمان لە ساڵی ١٩٨٧ لەگەڕەکی کرێکارانی شاری هەولێر لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتای و ئامادەیی لەهەولێر تەواوکردووە. خوێندکاری دوا قۆناغی بەشی زمانی ئینگلیزی بووە لەکۆلێجی ئاداب لەزانکۆی سەڵاحەددین و رۆژنامەنوس بووە لەرۆژنامەی (ئاشتینامە).
سەرلەبەیانیی 04-05-2010 لەبەردەم کۆلێژەکەیدا بەبەرچاوی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و خوێندکارانەوە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە رفێندرا و سەرلەبەیانیی 5/٥/٢٠١٠ لەشاری موسڵ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
بەبۆی رفاندن و تیرۆرکردنییەوە نارەزاییەکی زۆر سەرتاپای باشووری کوردستانی گرتەوە.
ئەم وێنەیەی سەردەشت عوسمان لە پەیجی دەرباز عەبدولرەحمان بڵاوکراوەتەوە کە ئەویش لە ئەکاونتی ئارامی برای سەردەشت عوسمان وەریگرتووە.