میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، رووداو باس و هه‌ولێر و میدیاکانی تریان، باسی یادو مه‌راسیمی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمانی رۆژنامه‌نووس ناکه‌ن، به‌ڵام ماڵپه‌ڕی هه‌ولێر ریزێکی درێژ له‌و تیرۆرانه‌ی بڵاوکردۆته‌وه که له‌ناوچه‌کانی سلێمانی کراون.
دوێنێ 5/5 له شوێنی رفاندنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان له‌به‌رده‌م کۆلیژی ئه‌ده‌بیاتدا مه‌راسیمی ساڵیادی تیرۆرکردنی کرایه‌وه و زۆرێک له‌میدیاکان ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌که‌بوون و رووپێویان کرد، ته‌نها میدیاکانی پارتی و سێبه‌ره‌کانی نه‌بێت.
ئه‌مڕۆ 6/5 ماڵپه‌ڕی هه‌ولێر که سه‌ر به‌پارتییه، وێڕای ئه‌وه‌ی باسی مه‌راسیم و یادکردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان به یه‌ک کۆمێنتیش نه‌کردۆته‌وه، ریزێکی درێژ له‌و تئرۆرانه‌ی بڵاوکردۆته‌وه که له‌ناوچه‌کانی سلێمانی ئه‌نجام دراون.
رۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕی هه‌ولێر که سه‌ر به‌پارتی دیموکراتی کوردستانه به‌ناونیشانی "بێده‌نگبوون له که‌یسه‌کانی کوشتن له سلێمانی جێگه‌ی گومانن " چه‌ند دۆسیه‌یکی خستۆته روو.
رۆژنامه‌که ده‌ڵێت" له14 /4/2012 زانا حەمە ساڵح لە که‌شێکی تەمومژاویدا لەناو زیندانی ئاسایشی سلێمانیدا گیانی لەدەستدا، كە بەگوتەی راگەیەنراوەكان خۆی خنكاندووە و باری دەروونیی تێكچووە، كەچی هاوسەرەكەی هەر زوو رایگەیاندبوو كە نیوەڕۆی ئەو رۆژە نانم لەگەڵ خواردووە و باری دەروونیی زۆر باش بووە".
هه‌روه‌ها بڵاویان کردۆته‌وه" رۆژی 23/2/2013 خالیدی خولەسوور، سەرۆكی عەشیرەتی غەوارە، لە بەردەم ماڵەكەی خۆیدا لەگەڕەكی ڕزگاریی شاری سلێمانی لەلایەن چەند چەكدارێكەوە بەچەكی بێدەنگ درایە بەردەسترێژی گوللە و كوشتیان".
هه‌ولێر باس له که‌یسی سەروەت محەمەد رەشید، جێگری سەرۆكی دەستەی پارێزگاریی تایبەتی سەرۆك مام جەلالیش ده‌کات، كە بەرە بەیانی رۆژی چوار شەممە 20/11/2013، لە رێی چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە لە ماڵەكەی خۆی كوژرا.
دواتر ئاماژه بۆ تیرۆرکردنی کاوه گه‌رمیان ده‌که‌ن "شەوی 6ی تشرینی یەكەم،2013 ژمارەیەك چەكداری نەناسراو بەئۆتۆمبیلێكی جۆری لاندكرۆزەر -وەنەوشە- لەبەردەرگای ماڵەكەی خۆی لەگەڕەكی سەركەوتنی قەزای كەلار، دەستڕێژی گوللەیان لەكاوە گەرمیانی، پەیامنێری ئاوێنە و سەرنووسەری گۆڤاری ڕایەڵ كرد و "تێرۆر"یانكرد. لەمەراسیمێكدا تەرمی كاوە لەگۆرستانی كەلاری كۆن بەخاكسپێردر"ا.
ماڵپه‌ڕی هه‌ولێر به‌هیچ جۆرێک باسی ئه‌و حاڵه‌تی تیرۆرانه ناکات که دژی کادیرانی یه‌کگرتوو و خه‌ڵکانی تر له هه‌ولێر و دهۆک له‌ساڵانی رابردوودا ئه‌نجام دراون.