یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلام رایده‌گه‌یه‌نێت هیچ کتێبێکی قه‌ده‌غه نه‌کردووه‌و ده‌ڵێت:جا ئه‌گه‌ر ئه‌م کتێبانه قه‌ده‌غه بکه‌ن ئه‌ی چی له به‌رنامه‌کانی کۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت ده‌که‌ن که ته‌واوی ئه‌و کتێبانه‌یان تێدایه.
له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا که کۆپییه‌کی بۆ سپی نێردراوه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی که گوایه یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلام هه‌ندێک کتێبی ئاینی قه‌ده‌غه‌کردووه که ده‌بنه مایه‌ی توندوتیژی، ئه‌و ده‌نگۆیان ره‌تده‌کاته‌وه و ده‌ڵێن: یه‌کێتی زانایان دوور‌و نزیك ئاگاداری ئه‌م بریاره نیه.
ده‌قی روونکردنه‌وه‌که:
له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌کردنی کتێب یه‌کێتی زانایان روونکردنه‌وه ده‌دات
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
رۆژی هه‌ینی (8/5/2015) هه‌واڵێك له زاری بەرێوەبەری پەیوەندیەكان لە وەزارەتی ئەوقاف بڵاوکرایه‌وه گوایه، وەزارەتی ئەوقاف و رۆشنبیری و یەكێتی زانایان، بەڕەسمی کۆمه‌ڵێك کتێبیان قه‌ده‌غه کردوون وه‌ك کتێبه‌کانی: (محمد بن صالح العپیمین وعبدالعزیز بن باز ومحمد ناصر الالبانی وصالح بن فوزان وابن تیمیە).
ئێمه لێره‌وه سه‌ر له به‌ری هه‌واڵه‌که ره‌تده‌که‌ینه‌وه‌و به هه‌موو لایه‌کی راده‌گه‌یه‌نین که ئێمه له یه‌کێتی زانایان دوور‌و نزیك ئاگاداری ئه‌م بریاره نینه‌و، نه پرسمان پێکراوه‌و نه ئاگاداریشین، ئه‌گه‌ر پێشیان وابێت ئه‌م کتێبانه سه‌رچاوه‌ی تووند‌و تیژین، جا ئه‌گه‌ر ئه‌م کتێبانه قه‌ده‌غه بکه‌ن ئه‌ی چی له به‌رنامه‌کانی کۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت ده‌که‌ن که ته‌واوی ئه‌و کتێبانه‌یان تێدایه.
لێره‌وه جارێکی دیکه دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه ئه‌م باسه که‌م و زۆر په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نیییه‌و راو سه‌رنجی ئێمه‌شی له‌سه‌ر نه‌دراوه، نابێ هیچ که‌سێکیش مافی ئه‌وه به خۆی بدات به ناوی یه‌کێتی زانایانه‌وه هه‌واڵی ناراست بڵاو بکاته‌وه.
یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
9/5/2015