قائیمقامی دووزخورماتوو مه‌ترسییه‌کانی خۆی له‌رووبه‌روبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی له ئاینده‌دا نه‌شارده‌وه، هاوکات روونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و چوار پاسه‌وانه دا که له‌دوێنێوه دیار نه‌ماون.
شه‌لال عه‌بدول له لێدوانێکیدا بۆ سپی میدیا راگه‌یاند: ئه‌و چوار پاسه‌وانه‌ی گوایه دوێنی ئێواره له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه رفێندراون، نارۆشنی له کێشه‌که‌یاندا هه‌یه.
قائیمقام وتی: ئه‌و چوار که‌سه ته‌نها یه‌کێکیان کوردن که‌ناوی که‌نعان نه‌عمانه ئه‌وانی تریان عه‌ره‌ب و تورکمان دوێنی چوون بۆ خانه‌قین و له‌وێوه په‌یوه‌ندییان کردووه به که‌سوکاریانه‌وه که رفێنراون، چۆن چوون و بۆچی و چیان به‌سه‌ر هاتووه؟ هه‌ندێک نارۆشنی له‌و کێشه‌یه‌دا هه‌یه.
شه‌لال عه‌بدول نه‌یشارده‌وه که له ئاینده‌دا مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه له‌نێوان خه‌ڵکی دووزخورماتوو و پێشمه‌رگه، به‌رامبه‌ر حه‌شدی شه‌عبی کێشه‌و ناکۆکی دروستبێت.