بەرهەم ساڵح سەردانی ئێرانی كرد

د. بەرهەم ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی تارانی كرد‌و لەگەڵ عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دیدار‌و گفتوگۆی كرد.

بەپێی هەواڵێكی هەواڵنێری (ئیرنا)ی ئێرانی د. بەرهەم لەدوو رۆژی رابردوودا سەردانی تارانی كردوە‌و ئەمرۆش لەگەڵ سەرۆكی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، عەلی لاریجانی دیداری كرد.

له‌م دیدارانه‌دا كه‌ نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له‌ تاران و چه‌ندین كه‌سایه‌تیی دیكه‌ ئاماده‌بوون، باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی‌ كوردستان و كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران و بارودۆخی عیراق و ناوچه‌كه‌ كرا و داھاتووی ناوچه‌كه‌ دوای شه‌ڕی داعش و ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ی كه‌ له‌ رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ھاتوونه‌ته‌ پێش، گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا.



PM:04:09:10/05/2015