ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سۆران عومەر دەڵێت: لە ساڵی ٢٠١٤ دا کە قەیرانی دارایی لەئارادا بووە، کردنی هەولێر بەشاری گەشتیاری فەزیحەبووە، لەو بێ پارەییەدا ٥ پێنج ملیۆن دۆلار لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەرگیراوە بۆ ئەو کارە.
سۆران عومەر لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بەناونیشانی ( فه‌زیحه‌یه‌كی نوێی گه‌نده‌ڵی له ساڵی 2014، ساڵی قه‌یرانی دارایی! ) دەڵێت: بزانن چۆن ویستویانه هه‌ولێر بكه‌ن به‌پایته‌ختی گه‌شتیاری! بزانن چۆن له‌ساڵی قه‌یرانی دارایی دا كه به 3 مانگ موچه وه‌رگیراوه ته‌خشان و په‌خشان و گه‌نده‌ڵی و دزی به‌پاره‌ی نه‌وتی ئه‌م میله‌ته‌وه كراوه له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێره‌وه!.
لە بڕگەیەکی تردا ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: ئه‌م مه‌له‌فه ئاراسته‌ی دادگاییكردنی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه تێوه‌ده‌گلێن له‌م دزییه له‌داهاتی میله‌تێك كه‌خوێنی خۆی پارێزگاری له‌م هه‌رێمه خێرله‌خۆ نه‌دیوه ده‌ڕژێت تاكو ئه‌وانه‌ی گه‌نده‌ڵی و دزییان كردووه به‌رده‌وام بن له‌م زوڵم و سته‌م و نادادگه‌رییه!.
ئەمە دەقی نووسینەکەی پەرلەمانتار سۆران عومەرە
فه‌زیحه‌یه‌كی نوێی گه‌نده‌ڵی له ساڵی 2014، ساڵی قه‌یرانی دارایی!
به‌دواداچون : سۆران عومه‌ر / ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری و وه‌به‌رهێنان!
بزانن چۆن ویستویانه هه‌ولێر بكه‌ن به‌پایته‌ختی گه‌شتیاری! بزانن چۆن له‌ساڵی قه‌یرانی دارایی دا كه به 3 مانگ موچه وه‌رگیراوه ته‌خشان و په‌خشان و گه‌نده‌ڵی و دزی به‌پاره‌ی نه‌وتی ئه‌م میله‌ته‌وه كراوه له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێره‌وه! بۆیه ئه‌م مه‌له‌فه ئاراسته‌ی دادگاییكردنی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه تێوه‌ده‌گلێن له‌م دزییه له‌داهاتی میله‌تێك كه‌خوێنی خۆی پارێزگاری له‌م هه‌رێمه خێرله‌خۆ نه‌دیوه ده‌ڕژێت تاكو ئه‌وانه‌ی گه‌نده‌ڵی و دزییان كردووه به‌رده‌وام بن له‌م زوڵم و سته‌م و نادادگه‌رییه!
به‌بڕیاری ژماره (59)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له 6/8/2013 داوا له‌وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان كراوه بۆ دابین كردنی بڕی (20,000,000$) بیست ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتیاری وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ ساڵی 2014 .
به‌ڵام وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ته‌نها (5,000,000$) پێنج ملیۆن دۆلاری دابین كردووه، پارێزگای هه‌ولێر ته‌سه‌روفی به‌خه‌رجكردنی پاره‌كه‌وه كردووه له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌یه‌كه‌وه.
به‌شێك له‌و پارنه به‌م جۆره سه‌رفكراوه:
1- گرتنی خانویه‌ك به‌كرێ بۆ یه‌ك ساڵ له‌گوندی ئینگلیزی شاری هه‌ولێر، به‌بڕی (83,000$) هه‌شتاو سێ هه‌زار دۆلار، گرێبه‌سته‌كه‌ش ژمێریارێك كردویه‌تی!
2- دروستكردنی سایتێك به‌ناوی (erbiltourism2014.info) به‌بڕی (15,200$) پانزه هه‌زارو دووسه‌د دۆلار له‌لایه‌ن كۆمپانیای ATC ، ته‌نها وه‌سڵی پاره‌وه‌رگرتنی هه‌یه ئه‌و كاره !
3- كڕینی دوو ئۆتۆمبیلی فۆرد به بڕی (84,000$) هه‌شتاو سێ هه‌زار دۆلار! دواتریش ئه‌م ئۆتۆومبیلانه یه‌كێكیان دراوه به‌به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كه‌ندیناوه‌و یه‌كێكی تریان دراوه به‌به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی دیبه‌گه‌و به‌ناویه‌وه كراوه !
4- گرتنی هۆڵی سه‌عد عبدالله به‌بڕی (15,400$) پانزه هه‌زارو چوارسه‌د دۆلار!
5- ته‌نها بۆ دیزاین كردنی شوێنی پێشانگایه‌كی گوڵ، گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی توركی به‌ناوی (EIAN EXPO) كراوه به بڕی (18,000$) هه‌ژده هه‌زار دۆلار و پاره‌كه‌ش دراوه به‌كابرایه‌كی سوری !
6- 1200 كورسی كڕدراوه به بڕی (108,000$) سه‌دو هه‌شت هه‌زار دۆلار! كورسیه‌كانیش دیار نین!
7- ژمێریاری ده‌سته‌كه (50,000,000) په‌نجا ملیۆن دیناری ڕاكێشاوه له‌پاره‌كه نازانرێ بۆچییه !
8- بری (209,000,000) دووسه‌دو نۆ ملیۆن دینار دراوه به (ڕ.ص.ح) له‌جیاتی دانه‌وه‌ی قه‌رز!
9- بڕی (200,000,000) دوو سه‌د ملیۆن دینار له‌بری قه‌رزی كۆن بۆ (م.ش) !
10- بڕی (300,000$) سێ سه‌د هه‌زار دۆلار دراوه به كه‌ناڵی MBC بۆ ئاهه‌نگێكی ئه‌ستێره‌كانی عه‌ره‌ب ئایدڵ ! كه‌س نازانێت ئه‌و ئاهه‌نگه چییه‌و له‌كوێ بووه‌و بۆ كێ بووه بلیته‌كه‌شی به (200$) بووه ! پاره‌كه‌ش دراوه به كۆمپانیای (الابشر)ی وه‌كیلی MBC.
11- گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (MIJ FILM) كراوه به‌بڕی (893,000$) هه‌شت سه‌دو نه‌وه‌دو سێ هه‌زار دۆلار، بۆ دروستكردنی 2 فلیم به‌ڵام هیچیان نه‌كراون! بڕی (630,000$) شه‌سه‌دو سی هه‌زار دۆلاری پێدراوه !
12- گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (الجناح الژهبی السویدی) كراوه به‌بڕی (280,000$) دوسه‌دو هه‌شتا هه‌زار دۆلار، بۆ فێركردنی 2 ڕۆژی فڕینی په‌ڕه‌شوت ! پاره‌كه‌س دراوه به‌كه‌سێك به‌ناوی (ی.س) كه‌به‌ڵگه نیه بیسه‌لمێنێت نوێنه‌ری ئه‌و كۆمپانیایه.
13- ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له‌یه‌ك ڕۆژدا پاره‌كه‌یان له‌دۆلاروه بۆ دینار گۆڕیوه‌ته‌وه‌و زیانێكی زۆر له‌و گۆڕینه‌وه‌دا كراوه‌و هه‌مان ڕۆژ دیناره‌كه‌شیان كردۆته‌وه به دۆلار!