هێزێکی داعش دزه ده‌که‌نه گوندێکی رزگارکراو مینی رێژی ناوچه‌که ده‌که‌ن، بۆ رۆژی دوایی که پێشمه‌رگه ده‌چێته‌وه ئه‌و ناوچه‌یه مینێک که له حه‌فاره‌یه‌کدا چێنراوه ده‌ته‌قێته‌وه‌و لیوا سه‌لاح دێلمانی و دوو پێشمه‌رگه‌ی تر شه‌هید ده‌بن.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو هێزی پێشمه‌رگه له داقوقه‌وه به‌سپی میدیای راگه‌یاند : له کاتێکدا چه‌دن رۆژێکه هێزی پێشمه‌رگه سه‌رقاڵی خه‌نده‌ق لێدانن له ناوچه‌ی عه‌تاشه ( 10 کم له رۆژئاوای داقوقه‌وه )، شه‌وی رابردوو 5/11 چه‌کدارانی داعش دزه‌یان کردۆته ئه‌و ناوچانه‌ی سه‌ر به‌و گونده‌و چه‌ند شوێنێکیان مین رێژکردووه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ 5/12هێزێکی پێشمه‌رگه ده‌چن بۆ کێو‌ماڵی ناوچه‌کانی ئه‌و گونده‌و له‌ئه‌نجامدا مینێک که له‌حه‌فاره‌یه‌کدا چێنراوه ده‌ته‌قێته‌وه‌و فه‌رمانده لیوا سه‌ڵاح دێلمانی و دوو پێشمه‌رگه‌ی تر شه‌هید ده‌بن و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی تر بریندار ده‌بن.
دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر گوندی عه‌تشانه‌و عوزێری و چه‌ند گوندێکی تری باشوور و رۆژئاوای شارۆچکه‌ی داقوق له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه ئازاد کرا، به‌ڵام ناو به‌ناو چه‌کدارانی داعش دزه ده‌که‌نه ئه‌و گوندانه‌و ناوچه‌که مینڕیژ ده‌که‌ن.