وه‌زاره‌تی دارایی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم لە راگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات كە ڕاپۆرتی دارایی ساڵی (2014) ده‌داته ده‌ست په‌رله‌مانی كوردستان.
بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم, ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (ڕێباز حه‌ملان) وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه (مه‌ولود باوه‌مراد) وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان, (ئامانج ڕه‌حیم) سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌بون، ڕێباز حه‌ملان ڕاپۆرتی دارایی (البیان المالی)ی ساڵی (2014)ی داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، په‌رله‌مانتاران سه‌رپشككراوان كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و راپۆرته‌دا بكه‌ن، له‌كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا بخوێندرێته‌وه یاخود نا.
هه‌ر بەپێی به‌یاننامه‌كه، له‌ناو راپۆرته‌كه باس له‌دروستبونی قه‌یرانی دارایی‌و داهات‌و خه‌رجی‌و داهاتی نه‌وت، بڕی ئه‌و پارانه كراوه كه هاتوه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری، له‌گه‌ڵ شێوازی خه‌رجكردن‌و كورتهێنان‌و قه‌رز ڕونكراوه‌ته‌وه
PM:10:51:12/05/2015