"گۆڕان کەسە پسپۆرەکانی خۆی دانانێت بۆ لیژنەی دەستور"

بزووتنەوەی گۆران دوێنێ ٥/١٢ چوار کەسی خۆی دەستنیشانکرد بۆ لیژنەی دەستوری، کورسییەکی هێشتۆتەوە بۆ "تەوافوقات"، بەڵام سێ ئەکادیمی پسپۆری بواری دەستوری کەسەر بەگۆڕانن و نزیک گۆڕانن لە لیژنەکەدا نابینرێن.

میدیاکانی گۆڕان لە میانەی هەواڵەکانیاندا بڵاویان کردەوە کە هەریەک لە د. بورهان یاسین و د. بەهار مەحمودو کوێستان محەمەد و عەدنان عوسمانی دەستنیشان کرد بۆ لیژنەی دەستوری، وەک سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان برزو مەجید لەماڵپەرەکانی ئەو بزووتنەوەیە ئاماژەی بۆ کرد لە پشکی گۆڕان کورسیەک ماوەتەوە دانراوە بۆ "تەوافقات"ی نێوان لایەنەکان، لە کاتێکدا کەسانێکی ئەکادیمی گۆڕان و نزیک گۆڕان هەیە کە پسپۆریان لەبواری دەستوردایە لە لیژنەکە دانەنراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند " یاریدەدەری پرۆفیسۆر زانا رەوف کە یاسای گشتی تەواو کردووەو ئیختساسەکەی دەستورە، د. لەتیف مستەفا کە ئەویش یاسای گشتی تەواو کردووە ئیختساسەکەی دەستورە، د. عابد خالید رەسوڵ کە سیاسەتی گشتی تەواوکردووەو ئیختساسەکەی دەستورە لەنێو ئەو کەسانەدا نین کە گۆڕان دایناون نوێنەرایەتی بکەن لە لیژنەی داڕشتنی دەستور".

یاریدەدەری پرۆفیسۆر زانا رووف ئەندامی خوولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بوو لەسەر لیستی گۆڕان، ماوەیەک باژێراونی سلێمانی گۆڕان بوو، د. لەتیف مستەفا ناسراو بە حاکم شێخ لەتیف ئەندامی خوولی پێشووی پەرلەمانی عێڕاق بوو لەسەر لیستی گۆڕان، د. عابد خالید رەسوڵ کەسێکی ئەکادیمی نزیکی بزووتنەوەی گۆڕانە.

لیژنەی داڕشتنی دەستور کە لەپەرلەمانی کوردستان بڕیاری لەسەر درا لە ٢١ ئەندام پێکدێت و ٥ ئەندامی بەر گۆڕان دەکەوێت.  



PM:12:44:13/05/2015