بریندارەکەی خۆپیشاندانەکەی مهاباد گیانی لەدەستنەداوە

هەرچەندە هەندێک لەمیدیاکان هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە ئاکام تەلاج کە بریندارێکی خۆپیشاندانەکەی شاری مهابادە گیانی لەدەستداوە، بەڵام ئاژانسی ( کوردپا ) ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو بریندارە گیانی لەدەستنەداوە.

ئاژانسەکە لەرێگای پەیامنێرەکەیانەوە باس لەوە دەکات، ئاکام تەلاج خەڵکی نەغەدە، یەکێک لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی مەهابادە کە بەهۆی قووڵیی برینەکەی لە بەشی تایبەتیی نەخۆشخانەدا لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە، باردۆخی تەندروستی باش نییە، بەڵام گیانی لەدەستەنداوە.

کوردپا لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی تەلاج بە هەواڵنێرەکەیانی راگەیاندووە: تا ئێستاش ئاکام زیندووە، بەڵام دۆخی تەندروستیی ناوبراو نالەبارە.

ئەم سەرچاوە ئاشکرای کرد: سەرەڕای نالەباریی دۆخی تەندروستیی ئاکام تەلاج، رێوشوێنی توندی ئەمنیەتی بۆ ئەو ژوورە کە ئاکامی تیدا دەمێنێتەوە گیراوەتە بەر.

چەند کاتژمێر پێش ئێستا هەواڵێک لە پێوەندی لەگەڵ گیان لە دەست دانی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەوە کە لەو رێگایەوە ئاژانسی کوردپا ناڕاست بوونی ئەو هەواڵە بڵاودەکاتەوە.



AM:12:16:14/05/2015