وەفیق سامەڕائی: هێرشێکی توند دەکاتە سەر بارزانی

وەفیق سامەرایی هێرشێکی توند دەکاتە سەر بارزانی‌و بەهۆکاری هەڵگیرسانی شەڕێکی قورسی دەزانێت لە عێراقدا.

راوێژکاری پێشووی سەرۆکی عێراق تاڵەبانی و بەرپرسی دەزگای ئیستخباراتی سەربازی سەردەمی رژێمی سەدام، وەفیق سامراێی لە وتارێکیدا لە رۆژنامەی (الشرق الاوسگ) کە بەناونیشانی " ئایا وەهمی سەرکردایەتی، عێراق بەرەو ئاراستەی شەڕێکی پڕ مەترسی نابات"بڵاوکردۆتەوەو، لەو وتارەدا سامەرائی دەڵێت" من ئەو رێڕەوەی پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا گرتوویەتە بەر، دووچاری بێ ئومێدی کردووم".

سامەرائی باس لە سەردەمی گفتوگۆکانی سەرکردایەتی کوردو رژێمی پێشوو دەکات و دەڵێت: ئەو دەمەی بارزانی هات بۆ بەغدا بۆ گفتوگۆ لەبەهاری ساڵی ١٩٩١دا پاش ئەوەی رژێم پارسەنگی هێزی گۆڕیبوو، قسەکانی ئەو بۆ من زۆر جێگای سەرسوڕمان بوو کە تا ئێستا لە یادەوریمدا ماوە، بارزانی وتی" ١٢ ساڵم لە ئێران بەسەربرد، نامەوێت چیتر عێراق بەجێبهێڵم، ئەگەر سەرۆک ( واتە سەدام) لە ٥% مافەکانمان بداتێ رێکدەکەوین". 

سامرائی دەڵێت: بەخوا یەک وشەشی لەسەر جەنگی ئەنفال و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بە چەکی کیمیاوی وئاوارەکردنی نیو ملیۆن فەیلی نەوت، بەڵام دوای رووخانی رژێم بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ئەو پرسەی لەرووی سیاسییەوە بەکارهێنا.

سامرائی دەڵێت: بەڵام ئێستا بارزانی هەموو هەوڵێک دەدات بۆئەوەی ئیرادەی ئەو ئۆپۆزسیۆنە بشکێنێت کە دژی درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتییەکەین، بارزانی هەوڵ دەدات بۆ عەرەب و تورکیاو ئەمەریکا خۆی وا تەسویق بکات کە ئەو بەر لە بەرفراونبوونی ئێران دەگرێت، لەکاتێکدا موستەحیلە کە بارزانی بتوانێ ماوەی خۆی درێژبکاتەوە بەبێ رەزامەندی یان بێدەنگی ئێران.
 
راوێژکارەکەی پێشووی سەرۆکی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە گرێکەی بارزانی لە دوو خاڵدا کۆدەبێتەوە: لەلایەکەوە پرسی جیابوونەوە وەک چەکێک بەکاردەهێنێت دژی نەیارەکانی ناوخۆی کوردستان، لەلایەکی ترەوە لە خوێندنەوەی مێژووو گەشەکردن و بەرەوپێشچوونی گەلان، " حساباتی بارزانی هەڵەیەو سەرلەنوێ دەبێتە هۆی کارەسات".

سامرائی دەڵێت: لەسەر ئاستی سەکردە کوردەکان، کوردەکانی سوریا دان بە سەرۆکایەتی بارزانیدا نانێت، کوردەکانی تورکیاش ئوچ ئالان بەسەرۆک دەزاننو کوردەکانی عێراقیش رۆژ بەرۆژ بەهۆی پاوەنکردنی دەسەڵاتی سیاسی و پارەوە لێی دوور دەکەونەوە.

ئەو لە وتارەکەیدا ئاماژە بۆ باشی سیاسەتی نەوشیروان مستەفا و یەکێتی دەکات و دەڵێت: هەریەک لەیەکێتی نیشتمانی بەسەرۆکایەتی تاڵەبانی و براکەی بەسەرۆکایەتی تێکۆشەری دێڕینی کورد، نەوشیروان مستەفا کە هەڵوێستی توندمان لێبینی لەبەغدا، بەعەقڵانیەت و ژیریەوە مامەڵە دەکەن.

سامەرائی لە کۆتایی وتارەکەیدا دەڵێت: ئەم سیاسەتەی بارزانی عێراق بەرەو شەڕێکی گەرەتر دەبات.



AM:10:24:14/05/2015