بەوێنە...نیشانەی پاکیزەی کوڕ دۆزرایەوە

لای هەمووان ئاشكرایە پەردەی كچێنی لای ڕەگەزی مێینە نیشانەیە بۆ پاكیزەیی كچ، لەئێستاشدا نیشانەیەك لای ڕەگەزی نێر دۆزراوەتەوە كە نیشانەیە بۆ پاكیزەبونی و ئەگەری بونی پەیوەندی سێكسی ئاشكرا دەكات.
 ئەو نیشانەیە خاڵێكە كەلەسەر گوێچكەی پیاو بونی هەیە و لەگەل یەكەم پەیوەندی سێكسی ئەو نیشانەیە ون دەبێت، ئەمەش لەلایەن ژنە چارەسەركەرێكی سروشتی ڤیتنامییەوە ئاشكرا كراوە.
ئەو ژنە ناوی ڤام سی هۆنگە و ئاماژە بەوە دەكات ئەو نیشانەیە تەنها لەكاتی پەیوەندی سێكسیدا لادەچێت و ئەنجامدانی خووە نهێنی هیچ كاریگەرییەكی لەسەر دروست ناكات.
بەپێی هەواڵی یەكێك لە ڕۆژنامە ڤێتنامییەكانیش ئەو ژنە بە دەرخستنی ئەو نیشانەیە توانیوێتی بێتاوانی سێ گەنج بسەلمێنێت كە بە دەستدرێژی سێكسی تۆمەتباركرابوون.



























سەرچاوە: MBC



PM:02:01:14/05/2015