پارتی ناوەکانی لیژنەی دەستوری رادەستی پەرلەمان نەکردووە

هەرچەندە ئەمڕۆ ٥/١٤ دوا وادەی رادەستکردنی ناوی ئەندامانی لیژنەی داڕشتنی دەستور بوو، بەڵام پارتی ناوەکانی رادەستی سەرۆکایەتی نەکردووە.

سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی کوردستانەوە بە سپی میدیای راگەیاند " ئەمرۆ دوا وادەی رادەستکردنی ناوی ئەندامانی لیژنەی دەستوری بوو بە سەرۆکایەتی پەرلەمان، بەڵام پارتی تاکە هێزە کە تائێستا ناوەکانی رادەست نەکردووە".

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کرد کە ئەمڕۆ کەشی کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان ئاسایی نەبوو، چونکە لەسەرەتاوە جێگری سەرۆکی پەرلەمان جەعفەر ئیمنکی بەبیانووی کاتی کۆبوونەوەکەیان پێ رانەگەیاندووە جۆرە کەشێکی نائاسایی دروستکردو پرسی پێدانی ناوکانیش کەوتە هەفتەی داهاتوو، لە کاتێکدا هەموو لایەنەکان جگە پارتی ناوەکانیان رادەست سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە.

ئەو سەرچاوەیە لەسەر راگەیاندنەکەی جەعفەر ئیمنکیش کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات چەندجارێکە بۆ کۆبوونەوە ئاگادار ناکرێتەوە، ئەو سەرچاوەیەی سپی باسی لەوە کرد کە بۆ کبوونەوەی ئەمڕۆ ئەویش و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی پێشوەخت ئاگادار کراونەتەوە، بەڵام ئیمنکی وتوویەتی " میوانم هەیە لەو کاتەدا، هاوکات ناکرێت سەرۆکی هەموو فراکسیۆنەکان ئامادەبن لەبەر سەرۆکی فراکسیۆنێک کۆبوونەوەکە سازنەکرێت".



   



PM:10:59:14/05/2015