سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان پێیوایە لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی توركیا هەر پاڵپشتییەك بۆ پارتەكەی ئەردۆغان لە روانگەی بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتییە لەو وڵاتە.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به NNA ڕاگه‌یاند، ئه‌وان پاڵپشتی له‌پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتی ده‌كه‌ن له‌باكوری كوردستان، هه‌ر پاڵپشتیه‌كیش له‌ئه‌ردۆغان‌و پارته‌كه‌ی، له‌ڕه‌وانگه‌ی به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیه‌وه‌یه، وتیشی:"ئه‌و حه‌قیقه‌تێكه له‌و كاته‌ی كه پارتی داد‌و گه‌شپێدان له‌توركیا، چۆته سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات، پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتی هه‌نگاوی ناوه، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ئاستێك كه ئاشته‌وایی بهێنێته كایه‌وه‌و كێشه‌ی گه‌لی كورد له‌و پارچه خۆشه‌ویسته‌ی كوردستان، چاره‌سه‌ربكات".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هیواشی خواست، هه‌ده‌په له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا زیاتر له(10%)ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت‌و له‌په‌رله‌مانی توركیا ئاماده‌یی هه‌بێت، ئه‌وه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی دۆزی كورد ده‌بێت له‌باكوری كوردستان.
پێشتر دكتۆر
عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، پاڵپشتی خۆی بۆ (ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) سه‌رۆك كۆماری توركیا‌و (ئاكپارتی)، پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا ڕاگه‌یاندبوو.