داعش 500 كەسی لەگەڵ خێزانەكانیان گولەباران كرد
پارێزگاری ئەنبار ئەمرۆ رایگەیاند كە چەكدارانی داعش پاش هێرشكردنیان بۆ سەر رۆمادی 500 كەس لە هێزەكانی سوپای عێراقیان لەو شارە لەگەڵ خێزانەكانیان گوللەباران كرد.
سوهەیب راوی، پارێزگاری ئەنبار ئەمرۆ 17/5 راگەیاند سەرلەبەیانی رۆژی هەینی چەكدارانی داعش بە دەیان ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری بۆمبڕێژكراو هێرشیان كردەسەر شاری رۆمادیو پاش تێپەڕبوون لە سەنگەرەكانی سوپا چەندین بەشی گرنگی ئەو شارەیان كۆنترۆڵ كرد.
ئاماژەی بەوەشدا پاش گەیشتنیان بەشاری رۆمادی چەكدارانی داعش دەیان كەسیان لە هێزەكانی سوپا لەگەڵ خێزانەكانیان گوللەباران كرد.
PM:01:50:17/05/2015