چاوپێكەوتنێكی دەمیرتاش دوو ملیۆن کەس بینیویەتی
دەمیرتاش
هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) سەبارەت بە بارودۆخی باكوری كوردستان‌و توركیا‌و هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵ "مەد نوچە" كردوە.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنیوز، ئەو ڤیدیۆیە تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن بینەری هەبووە كە تێیدا دەمیرتاش سەبارەت بە بارودۆخی توركیا‌و هەڵبژاردنەكانی داهاتوو چەندین قسەوباس دەكات.
له‌سه‌ر دۆخی چاوه‌ڕوانییه‌كانیان له ده‌نگده‌روهه‌وادارنیان ده‌میرتاش وتی" پێشوازی گه‌لانی توركیا به‌گشتی و كه‌شی هه‌لبژاردن له ئاست ئه‌و پرۆگرامه‌ی ئێمه ئاماده‌مان كردووه و له‌وه‌ی ئێمه چاوه‌ڕێمان ده‌كرد زۆر كراوه‌تره، پێشوازیه‌كی گه‌رم له هه‌ده‌په هه‌یه و ئێستا له ئاستێكی به‌رزدایه، ئاكه‌په ته‌واوی به‌ڵێنه‌كانی به خه‌ڵكی توركیا چاره‌سه‌ر نه‌كردووه و چیدی گه‌ل به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوو متمانه‌ی پێی نه‌ماوه، هه‌موو ئه‌و متمانه‌یه‌ی كه له گه‌لی وه‌رگرت له قۆناغی رابردوو ئاكه‌په باش هه‌ڵی نه‌سه‌نگاند، وه‌ك پرسی كورد، عه‌له‌وی ، قوبرس ، ده‌ستوری بنه‌ره‌تی نوێ ، ئابوری و هتد..".
ده‌رباره‌ی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌میان ده‌میرتاش ده‌ڵێت" له كركشه‌هیر، كاتێ هێرش كرایه سه‌ر كاروانی هه‌ده‌په، ته‌نانه‌ت (مه‌هه‌په‌ییه‌كان) ته‌له‌فۆنیان بۆ هه‌ده‌په كردووه و وتویانه ئێمه هیچ په‌یوه‌ندیمان به‌و هێرشه‌وه نیه، ئاكه‌په هێرش ده‌كات و ده‌یه‌وێ بیخه‌ته ئه‌ستۆی ئێمه! له رۆژئاوای توركیا زۆر پێشوازی باشمان لێده‌كرێ له‌و 81 ی جێگه‌یه‌ی كه كاندیدمان دیاری كردووه، به‌ڵام ئه‌و كاردانه‌وه و هێرشه‌ی كه به‌رێكخراوه‌یی و پلان بۆدانراوی له لایه‌ن 50 بۆ 100 كه‌سه‌وه ده‌كرێته سه‌رمان ده‌یانه‌وێ وا نیشانی بده‌ن كه كاردانه‌وه‌ی شارێكه به‌لام له‌وه‌دا نه‌یانتوانیوه سه‌ركه‌ون.
ئه‌و سیاسه‌ت مه‌داره‌ی كورد ده‌شڵێت: كاتێ یاڵچین ئاكدۆغان، وته‌بێژی حكومه‌تی ئاكه‌په ده‌لێ " مه‌ترسیداره ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن ده‌رباز بكات" له راستی دا له عه‌قلیه‌تی ناوه‌ندێتی و له‌سه‌ر بنه‌مای ئابوری نیۆلیبرال و سه‌مایه‌داریه‌وه دێت، بێگومان ئاكه‌په ئێمه وه‌ك هه‌ره‌شه له‌سه‌ر ئه‌و عه‌قلیه‌ته‌ی خۆی ده‌بینێ ، شه‌ڕی ئێمه له‌به‌رامبه‌ر به‌وان شه‌ڕی دوو زهنیه‌ته، سه‌ركه‌وتنی ئێمه ته‌نیا سه‌ركه‌وتنێكی ماتیماتیكی ده‌نگ هێنانه‌وه نیه، به‌ڵكو سه‌ركه‌وتنی ئێمه سه‌ركه‌وتنی ئایدۆلۆژییه، ئه‌وه‌ی له داعش له ڕووی سه‌ربازی و به‌ربه‌ریته‌وه ده‌یه‌وێ ده‌یكات، ئاكه‌په له ڕووی سیاسییه‌وه هه‌مان كار ده‌كات، بۆیه ئێمه به‌ر به‌ستی 10% ده‌شكێنین و هه‌م ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌وان كه‌مده‌كه‌ینه‌وه هه‌م ئایدۆلۆژی سه‌رده‌خه‌ین به‌سه‌ر ئه‌قڵیه‌تی ئاكه‌په‌دا.
له‌درێژه‌ی چاو پێكه‌وتنه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په وه‌ها ده‌ڵێ" ئه‌گه‌ر ئێمه بچینه ده‌سته‌ڵات ئه‌وه به ته‌واوی به‌ربه‌ستی هه‌لبژاردن هه‌ڵده‌گرین، چونكه حه‌یفه ئه‌و هه‌موو ڕه‌نگه له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بمێنێ، ده‌بێ هه‌موو ڕه‌نگه‌كان نوێنه‌رایه‌تیان له په‌رله‌مان دا هه‌بێ، ئێمه به‌رهه‌ڵستكارێكی ئاسایی نین، ئێمه ئه‌لته‌رناتیڤی سیسته‌مێكی نوێ و پڕ له پرۆژه‌ین، هه‌موو كێشه‌كانی گه‌لانی توركیا ده‌به‌ینه ناو په‌رله‌مان بۆ چاره‌سه‌ر كردن، ئێمه له پرۆگرامه‌كه‌ی خۆمان دا به‌شێكی گرنگمان بۆ پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری دیموكراتی پرسی كورد ته‌رخان كردووه كه ماوه‌ی دوو ساڵه ئاگربه‌ستێك هه‌یه.
ده‌رباره‌ی كانده‌كانیشیان به‌م جۆره پێناسه‌یان ده‌كات" كه‌سایه‌تی كاندیده‌كانمان و به‌یاننامه و پرۆگرامی هه‌لبژاردنمان هه‌موو كه‌سێكی له ئامێز گرتووه، ئێستا له‌و باوه‌ڕداین كه له 50% باوه‌ڕی به دروستی هه‌ده‌په هه‌یه ، له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا ده‌چینه هه‌ر جێیه‌ك ده‌نگه‌كانمان له به‌رزبونه‌وه‌دایه، ئه‌وانه‌ی كه بۆ یه‌كه‌م جار ده‌نگ ده‌ده‌ن و ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته ١٨ ساڵ له ئاستێكی به‌رزدان، خۆمان وه‌ك هه‌ده‌په و كاندیده‌كانمان باوه‌ڕمان به‌وه‌یه سه‌ركه‌وتوو ده‌بین له شكاندنی به‌ربه‌ستی هه‌لبژاردن، چونكه هه‌ده‌په ده‌رفه‌تی پێكه‌وه ژیانی ڕه‌نگه‌كانی وه‌ك كورد ،تورك،لاز ،چه‌ركه‌ز ،و ئه‌رمه‌نی، و هه‌موو ره‌نگه‌كانی خولقاندووه".
له‌به‌رده‌وامیدا هێما بۆپاش هه‌ڵبژاردن ده‌كات و ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر باش خۆمان نه‌گه‌یه‌نینه گه‌ل، ئه‌گه‌ر باش كارنه‌كه‌ین و سه‌رنه‌كه‌وین ئه‌وه من ئاماده‌م ده‌ست له كاربكێشمه‌وه ، چونكه كێشه‌كه له پرۆگرامی هه‌لبژاردن، یان له هه‌ڤاله‌كانمان نیه كه كار ده‌كه‌ن بۆ هه‌لبژاردن به‌ڵكو وه‌ك سه‌رنه‌كه‌وتنی هاوسه‌رۆكان و به‌رێوه‌به‌رایه‌یه‌تی پارته‌كه‌مان ده‌بێ، گرنگ من نیم گرنگ پارته‌كه‌مانه، ئێمه پارتێك نین كه به‌ده‌وری سه‌رۆكی پارته‌كه‌دا خۆمان رێكخستن بكه‌ین، به‌ڵكو ئێمه پارتێكین سیسته‌مێكی ڕیكخستنمان هه‌یه، ئه‌وه گرنگتره چونكه هه‌ده‌په رێكخستنێكه له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نیسیپ نه‌ك كه‌س، ئێمه له سیاسه‌تی ئابوری دا هه‌مێشه په‌یوه‌ندی دیموكراسی و ئابوری پیكه‌وه گرێ ده‌ده‌ینه‌وه، له پروپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردندا دیموكراسییه‌كی به‌هێز به واتای ئابوریه‌كی به‌هێز دێت، ئێمه دیموكراسیه‌كه‌مان به‌هێز نیه به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵات به‌هێزن، بونی پاره به واتای ده‌وڵه‌مه‌ندی نایه‌ت چونكه ناچێته گیرفانی هه‌موو كه‌سێك، به‌ڵكو به‌رهه‌مهێنان به‌هێز بوونی ئابوری و سه‌قامگیری ئابورییه.
ده‌میرتاش وه‌ها درێژه به‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ده‌دات" ئاكه‌په له ئێستاوه بن كه‌وتووه، شله‌قانی ئاكه‌په له‌دوای هه‌لبژاردنه‌وه ده‌ست پێده‌كات، چونكه ئاكه‌په ئێستا هه‌موو ناكۆكیه ناوخۆییه‌كانی بۆ دوای هه‌لبژاردن هه‌لگرتووه، شڵه‌قانێك له ناو ئاكه‌په و سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په، له خێری توركیادا ده‌بێت، هیچ سیاسه‌تمه‌دارێك نیه بڵێ كه‌س هه‌قی به‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تیمه‌وه نیه له‌و سه‌یاره‌ی سه‌رده‌كه‌وێ ته‌نانه‌ت ئه‌و كاتژمێره‌ی له ده‌ستی ده‌كات خه‌لك مافی لێبپرسینه‌وه‌ی هه‌یه، من شتێكم نیه كه ئاكه‌په له ژیانی تایبه‌تیمان به‌كاری بینێ، ئه‌وانه پروپاگه‌نده‌ی ڕه‌شكردن له‌به‌رامبه‌رم ده‌كه‌ن به‌لام سه‌ركه‌وتوو نین له‌وه‌دا بۆ ئه‌وه‌ش هێرش ده‌كه‌نه سه‌رم، ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن با ده‌رگای كۆشكه‌كه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه بۆ رۆژنامه‌وانان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بزانن ژیانی تایبه‌تیان چۆنه، هیچ كه‌سێك نیه هه‌م خۆم و هه‌م هه‌ڤالانم به گه‌نده‌لی تاوانبار بكات، چونكه نه پرۆژه دابه‌ش ده‌كه‌ین به‌سه‌ر كه‌سوكارماندا، نه‌هیچ شتێ:ی له‌وجۆره، یه‌ك دانه به‌ڵگه‌یان لا نیه كه ئێمه‌ی پێ تاوانبار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ژیانی شه‌خسیمان، هیچ كه‌سێك نیه كه له ئاین و باوه‌ڕی گوشار بۆ یه‌كێكی تر بێنی كه چۆن له ڕووی ئاینیه‌وه بیر ده‌كاته‌وه به‌لام داودئۆغلو به پێداگریه‌وه درۆ ده‌كات و ده‌لێ " ده‌میرتاش ده‌لێ كه‌عبه‌ی ئێمه پاركی گه‌زیه " به‌لام یه‌ك دیمه‌نیان لا نیه كه ئه‌وه پشت راست بكاته‌وه چونكه بۆ من موسلمان یه‌ك قیبله‌یان هه‌یه ئه‌ویش كه‌عبه‌یه، ده‌نگه‌كانمان له ئه‌وروپا زۆر گرنگن، گه‌له‌كه‌مان ده‌بێ بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه تانه‌نه‌ت یه‌ك ده‌نگ بۆ تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌ستی هه‌لبژاردن گرنگه، تانه‌نه‌ت یه‌ك ده‌نگ زۆر به نرخه.
له‌كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په، وتی: وه‌ك به‌رێز ئۆجالان ده‌لێ " ئێمه ناتوانین بڵێین دانوستان ده‌ستی پێكردووه ئه‌گه‌ر كۆمسیۆنی چاودێری له‌گه‌ل شاندی ده‌وله‌ت و هه‌ده‌پ نه‌چنه ئیمرالی"، له جێی چارسه‌ری ئاكه‌په ده‌ڵێ دانوستان نیه، پرسی كورد نیه، كۆمسیۆن نیه، ئه‌وان وا بیرده‌كه‌نه‌وه كه دانوستان ده‌نگیان له ده‌ست ده‌دات به‌لام له راستیدا وانیه گه‌لان ئاشتی و چاره‌سه‌ریان ده‌وێ، ئاكه‌په ده‌یه‌وێ ده‌نگی نه‌ژادپه‌رستان كۆبكاته‌وه به‌لام زانی كه هه‌ڵه‌ی كردووه ئێستا جارێكی‌تر مانۆر ده‌كات و هه‌ندێ باسی چاره‌سه‌ری ده‌كاته‌وه كه له ئارادا چاره‌سه‌ری نیه، ئه‌وه‌ی له ئاگری ڕووی دا گێره‌شوێنی ئاكه‌په‌یه بۆ ده‌ستگرتنی به ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئاكه‌په گوڕی به گێره‌شوێنی داوه تاكه هیزێكیش كه پێشی پێبگرێ هه‌ده‌په‌یه، له لایه‌كیتر جه‌هه‌په ده‌یه‌وێ چارسه‌ری دوابخات، له قۆناغی رابردوو چاره‌سه‌ری پرسی كوردی به زاره‌كی به كارهێنا و قازانجی لێ كرد به‌لام ئیتر ئاكه‌په متمانه‌ی له ده‌ستداوه له و مه‌سه‌له‌یدا و گه‌ل داوای هه‌نگاوی كرده‌یی ده‌كات، به‌لام ئاكه‌په له به‌ر ئه‌وه‌ی كه باوه‌ری به دیموكراسی نیه هه‌نگاو نانێ تانه‌نه‌ت له پروپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردن دا باسی ماده ١٠ خاڵیه‌كه ناكات كه له كۆشكی دۆلمه‌باخچه، له‌گه‌ل هه‌ده‌په له‌سه‌ری رێكه‌وتن و رایانگه‌یاند، به‌لام ئاكه‌په قابلیه‌تی دیموكراسی نیه تا هه‌نگاوی بۆ بنێ
PM:03:10:17/05/2015