هاككه‌رێكی فه‌یسبوك لەهەولێر ده‌ستگیر کرا
پۆلیسی هه‌ولێر هاككەرێكی دەستگیركرد كە بە هاككردنی فەیسبوكی هاوڵاتیان بەهەڕەشەی بڵاوكردنەوی پۆستی نەیشاو داوای پارەی لێدەكردن.
لەمبارەیەوە رائید كاروان خۆشناو وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیوویه‌تی: رێكه‌وتی11-5-2015 دوای ئه‌وه‌ی ھاووڵاتیه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌رین سكاڵای له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرد كه ھه‌ستاوه به ھاككردنی فه‌یسبووكه‌كه‌ی و دواتر داوای پاره‌ی لێكردوه، ئه‌گه‌ر پاره‌ش نه‌دات ئه‌وا له فه‌یسبووكه‌كه‌ی پۆستی نه‌شیاو بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه كه په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه‌ی بۆ دۆسیه‌كه كراویه‌وه‌و تۆمه‌تبار به پێی مادده‌ی 2ی خراپ به‌كارھێنانی مۆبایل دادوه‌ر بریاریدا به‌ده‌ستگیركردنی، ده‌ستبه‌جێ بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌رین شوێنی تۆمه‌تباره‌كه‌ی ئاشكراكرد به‌ناوی (ع.ب.م)، له ھه‌مان كات تۆمه‌تباره‌كه‌ی ده‌ستگیركرد.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاندوه: به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه بریاریدا به راگیركردنی تۆمه‌تباری ناوبراو.
PM:01:54:18/05/2015