سەركردەی داعش: بەمزووانە بەغدا‌و كەربەلا دەگرین

ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی گروپی داعش لە تۆمارێكی دەنگیدا بەڵێن دەدات بەمزووانە بەغدا‌و كەربەلا داگیر دەكات.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "وردنا" گروپی داعش تۆمارێكی دەنگی بەناوی ئەبوبەكر بەغدادی بڵاوكردوەتەوە كە تێیدا دەستخۆشی گرتنی رۆمادی لەچەكدارانی داعش دەكات‌و بەڵێنی ئەوەشیان پێدەدات بەم زوانە بەغدای پایتەختی عێراق‌و شاری مەزهەبی شیعەكان كەربەلا داگیر دەكات.

بڵاوبوونەوەی ئەم تۆمار دەنگییە لەكاتێكدای كە زۆرێك لەمیدیاكان باس لە برینداربوون‌و  تێكچوونی باری تەندروستی ئەبوبەكر بەغدادی دەكەن.



PM:03:18:19/05/2015