نیویۆرك تایمز داهاتی داعش لە ساڵی 2014 ئاشكرا دەكات

رۆژنامەی ئەمەریكی نیویۆرك تایمز لە راپۆرتێكدا داهاتیی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش ئاشكرا دەكات كە لەرێگەی وەرگرتنی پارە لە بارمتەكان‌و داهاتی نەوت بووە.

رۆژنامەكە لە زاری توێژەرانی سەنتەری "راند" دەنوسێت داعش لە ساڵی 2014 بڕی یەك ملیار‌و 200 ملیۆن دۆلار داهاتی بووە.


لەراپۆرتەكەدا هاتووە كە دارییەكانی داعش لەگەڵ كەوتنی موسڵ لە مانگی 6ی ساڵی 2014 نزیكەی 875 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام سەرچاوەی داهاتە سەرەكییەكانی ئەم گروپە لەساڵی رابردوو بەم شێوەیە بووە: 600 ملیۆن دۆلار لەوەرگرتنی باجی زۆرەملێ لەعێراق، 500 ملیۆن دۆلار لە رێگەی دزینی بانكە حكومییەكانی عێراق، 100 ملیۆن دۆلار لە رێگەی فرۆشی نەوت‌و 20 ملیۆن دۆلاریش لە رێگەر وەرگرتنی پارە لە بارمتەكان.



PM:09:32:21/05/2015