پارتی: پشتگیری هه‌ده‌په ناچێته‌ خانه‌ی کوردایه‌تییه‌وه‌‌

وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند" پشتگیریكردن لە (هەدەپە) ناچێتە خانەی كوردایەتییەوە، چونکه‌ لەكۆی كاندیدەكانی ئەو حیزبە، سەدا بیست و سێییان كوردن و ئەوانی تر هەموویان توركن، ئەگەر رووبەڕوو بە سەلاحەدین دەمیرتاش بڵێیت ئێوە حیزبێكی كوردین، پێیناخۆشە و حیزبەكەی بە حیزبێكی توركیای مۆدێرن ناو دەبات".

له‌ لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا د. محه‌مه‌د عه‌لی یاسین وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ده‌ڵێت: پاڵپشتییەكانی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان، بۆ (هەدەپە) كارێكی نایاساییە و دەچێتە خانەی دەستێوەردان لە هەڵبژاردنی وڵاتێكی دراوسێ، بە دووریشی نەزانم ئەو دەستێوەردانە ببێتە هۆی درووستبوونی كێشە لە نێوان هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی توركیا، چونكە نابێت لەپرۆسەی هەڵبژاردنی وڵاتاندا، هیچ وڵاتێكی تر دەستێوەردان بكات".

ئه‌و ده‌ڵێت : بەلامەوە سەیرە یەكێتی چوەتە شوێنێك بانگەشە بۆ (هەدەپە) دەكات، كە جەماوەری خۆی لێ نیە و تەنانەت لەزمانەكەشی تێناگەن.

وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی زیاتر پێیوایه‌ هەدەپە رووی لە كوردانی باكوور وەرگێڕاوە و رووی لە توركان كردووە، "هەموو بەرنامەكەی یەك وشەی كوردایەتی تێدا نیەو سەرجەم ڕیتۆرەكانی بەتوركییە، (هەدەپە) نەیتوانیوە لەناو كورددا جەماوەر بۆخۆی كۆبكاتەوە، بۆیە ڕووی لەتوركەكان كردووە".



AM:10:39:23/05/2015