سعودیە 10 وڵات دەخاتە لیستی رەشەوە

عەرەبستانی سعودی لیستێكی رەش ئامادە دەكات كە 10 وڵات لەخۆ دەگرێت‌و داوا لە رێكخراوو دامەزراوەكانی وڵاتەكەی دەكات لە پەیوەندی‌و مامەڵەی دارایی لەگەڵ ئەو وڵاتانە خۆیان بەدوور بگرن.

بەپێی رۆژنامەی "مەككە" چاپی سعودیە، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە دە وڵاتی: جەزائیر، سوریا، توركیا، ئێران، كۆریای باكور، ئێكوادۆر، ئیسیوپی، ئەندۆنیزیا، میانمار‌و پاكستان دەخاتە لیستی رەشەوە بەهۆی ئەوەی بەشێوەی شاراوە پشتیوانی دارایی لە تیرۆریستان دەكەن‌و پارە سپی دەكەنەوە.

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە هەموو دامەزراوە‌و رێكخراوە فەرمییەكانی وڵاتەكەی ئاگادار دەكاتەوە تا ئەو جێگەی دەتوانن لەهاوكاری‌و مامەڵەی دارایی لەگەڵ ئەو وڵاتانە خۆیان بەدوور بگرن.
بەپێی راپۆرتەكە وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ئەو 10 وڵاتە بە دوو بەش دابەش دەكات. ئێران‌و كۆریای باكور بە پشتیوانی مادی

تیرۆریستان تۆمەتبار دەكات‌و باقی وڵاتان بە جێبەجێنەكردنی بەڵێنەكانیان لەبەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ سپی كردنەوەی پارە‌و تیرۆریستان تۆمەتبار دەكات.



PM:04:55:23/05/2015