یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكدا بۆسه‌ر مۆڵگەكانی داعش 15 گوندی رۆژئاوایان رزگار كرد‌و ژمارەیەك چەكداری داعش‌یش كوژران.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل هاتووه، هه‌ڵمه‌تی تۆڵه كردنه‌وه‌ی شه‌هید رووبار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه بۆ به‌رده‌وامی هه‌یه و له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوشدا توانیویانه گونده‌كانی ته‌ل ته‌لائیع و حسینیه‌و ته‌ل حفیان و ته‌ل شامیران و ته‌ل هودا و ته‌ل فدی و ته‌ل بلوعه‌و خه‌ریته‌و سلیبیه و سكاكا و حمانیه‌و شیره و غیبش-ی سه‌ر به جزیره له تیرۆرستانی داعش پاك بكه‌نه‌وه‌و به‌ده‌یان تیرۆرستی داعش بكوژن و ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌ندین پارچه چه‌كی ئه‌و تیرۆرستانه‌دا بگرن .
هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، له رووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش له گوندی كورك-ی سه‌ربه كۆبانێ 25 تیرۆرستی داعش كوژران كه لاشه‌ی 18 له‌و تیرۆرستانه له به‌رده‌ستی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌دایه.