حكومەتی هەرێم: رێگە نادەین سنورەكان ببێتە گۆڕەپانی شەڕ

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی شەڕی پەكەكە‌و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە ناوچەی سنوری سیدەكان‌و سێگوشەی هەرێم، ئێران، توركیا، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان دەڵێت شەڕ تا ئێستا بەردەوامە.

بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان (كاروان كەریمخان)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ بەیانی شەڕ لە نێوان پەكەكە و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە سێگۆشەی هەر سێ وڵاتی هەرێمی كوردستان، ئێران، توركیا ڕووی داوە و تا ئێستایش شەڕ بەردەوامە، بەڵام ئەو شەڕە هیچ پەیوەندییەكی بە سیدەكان و گوندەكانییەوە نییە، هەتا دەنگی تەقەیش نابیسترێت، بەڵام ئێستا ئەو دوو لایەنە بەرانبەر بە یەكدی ڕاوەستاون و تا ئێستا دوو شەهید لە هەردوو لادا هەن".

(كاروان كەریم خان) وتیشی: "پەیامی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ئەوەیە كە بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ شەڕدا نییە، بە تایبەتی شەڕی براكوژی و رێگە نادەین ئەو ناوچەیە ببێتە گۆڕەپانی شەڕ لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا".



PM:02:07:24/05/2015