وەفدێكی باڵای یەكێتی‌و پارتی سەردانی پەكەكە‌و دیموكرات دەكەن

وەفدێكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هێوركردنەوەی گرژی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان‌و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران سەردانی هەر دوو لایان دەكەن.

ئەمرۆ وەفدەكەی یەكێتی‌و پارتی كە پێكهاتبوون لە: عەدنانی حەمەی مینا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و کەریم سنجاری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، بەهاورێی محەمەدەمین پێنجوێنی ئەندامی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد (كەنەكە)‌و کەسایەتی نزیک لە پەكەكە ئەمرۆ دوشەممە سەردانی حیزبی دیموكراتیان كرد‌و بڕیارە دواتر لەقەندیل سەردانی پارتی كرێكارانی كوردستانیش بكەن.



PM:03:36:25/05/2015