دوای شه‌ڕو پێکدادانی نێوان په‌که‌که و حیزبی دیموکرات که په‌که‌که ده‌ڵێن" 4 خوله‌ک بوو" و دیموکرات ده‌لێن "4 کاتژمێر بووه"، ئه‌مڕۆ 5/24 پێشمه‌رگه‌کانی دیموکرات له ناوچه‌که کشانه‌وه.
ماڵپه‌ڕی رۆژ نیوزی نزیک په‌که‌که بڵاویکرده‌وه دوای چاوه‌ره‌سه‌رکردنی برینداره‌کان له‌نه‌خۆشخانه‌ی په‌که‌که، پێشمه‌رگه‌کانی دیموکرات له سنوری کێله‌شین کشانه‌وه‌و " گه‌ریلاش هاوکاریان کردوون و ئۆتۆمبیلیان بۆ دابین کردوون".
دوێنێ 5/24 له کێله‌شین له‌ناوچه‌ی سیده‌کان شه‌ڕ له‌نێوان گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌و پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دیموکرات روویدا، له‌ئه‌نجامدا پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌هیدبوو و سیانی تریش برینداربوون و ئه‌م رووداوه ده‌نگدانه‌وه‌ی سیاسی و میدیا گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.