بنەماڵەی عەلی سام ئاغا سوپاسی تاڵەبانی‌و نەوشیروان مستەفا دەكەن

‌فۆتۆ: عەلی سام ئاغا
بەبۆنەی پرسە‌و سەرەخۆشییان بەهۆی كۆچی دوایی عەلی سام ئاغا، بنەماڵەكەی لەنوسراوێكدا سوپاسی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان دەكەن.

لەسوپاسنامەكەدا كەو وێنەیەكی بۆ سپی میدیا نێردراوە، هاتووە "بەو پەڕی پێزانینەوە بەناوی خۆمان‌و سەرجەم بنەماڵەی سامائاغاوە، سوپاسی هەردوو برای گەورە‌و خۆشەویستمان جەنابی مام جەلال‌و كاك نەوشیروان مستەفا دەكەین كە بە نامەی تایبەتی هاوبەشی خەممان بوون لەپرسەی ماممان عەلی سام ئاغادا، لەیەزدان دەخوازین هەمیشە لەشساغ‌و سەركەوتوو بن".

لەو نوسراوەكەدا كە لەلایەن جەلالی عومەر سام ئاغا‌و ئامانجی عەلی سام ئاغاوە واژۆكراوە، هەروەها هاتووە "سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەكەین لە سەركردەكانی حیزبە كوردستانییەكانی باشور، باكور، رۆژهەڵات‌و رۆژئاوا‌و ئەندامانی  پەرلەمان‌و وەزیرەكان، دادوەران‌و زانایانی ئاینی‌و پزیشكان‌و مامۆستایان‌و پارێزەران‌و لێپرسراوانی رێكخراوە جەماوەرییەكان‌و كەسایەتییە ناسراوكەانی شاری سلێمانی‌و دەورەبەری، خۆشەویستانمان لە هەولێر‌و كەركوك‌و لەشوێنەكانی تری كوردستان‌و سەرجەم ئازیزانمان لە دەرەوەی وڵات كە بە پەرۆشەوە بەشدارییان كرد لە دوا ماڵئاوایی خوالێخۆشبوودا، هەروها لە مزگەوت‌و ماڵەوەشدا، جگە لەو هەموو بەڕێزانەی كە بە ئیمەیل‌و بە تەلەفۆن پرسەنامەیان بۆ ناردین".










PM:02:01:26/05/2015