سەلاحەدەین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپ پرسێکی گرنگ لەسەر براکەی ئاشکرا دەکات و دەڵێت: براکەم لە شەنگال دژی داعش دەجەنگێت.
لهدیمانهیهکیدا لهگهڵ تهلهفزیۆنێکی تورکی هاوسهرۆکی ههدهپه سهلاحهدین دهمیرتاش وتی: دەمیرتاش ئاماژه بهوه دهکات که، بەپێی هەواداری خەڵک لە ٨١ جێگەی کە کاندیدمان دەست نیشان کردووە بەربەست تێدەپەڕێنین.
ناوبراو له ههمان بهرنامهدا وتی:" لەگەڵ ئاکەپە لە دیدی جیاوازەوە لە مەسەلەکان دەڕوانین هەر لە دیموکراسی، ئازادی، مەسەلەی ژن، ئابوری، بوارەکانی تر ، بەپێی بەیاننامەی هەلبژاردن مرۆڤایەتی مەزن، هەلسوکەوت دەکەین لە مەسەلەی هاوپەیمانی داوی هەلبژاردنیش بۆ سازکردنی حکومەت، مەحاڵە لەگەڵ ئاکەپە حکومەت پێک بێنین".
دهمیرتاش دهڵێت:" ئەگەر بەربەستی هەڵبژاردن تێنهپەڕێنین ، ئەوە بە هەڵەی خۆم دەزانم و دەست لە کاردەکێشمەوە. چونکە ئێمە دەستەیەکی گەلێری و زۆر باشمان لە ڕووی چۆنێتیەوە کاندید کردووە و بەرنامەیەکی زۆر باشمان هەیە. بەلام هەڵەکانی هی ئێمەی بەرێوەبەرانی پارتەکە دەبێ ئەگەر بەربەست تێنەپەڕێنین، بهڵام با دڵی هەموو کەس ئاسودهبێت لهگهڵ ئهوهی لە کەشێکی ناداد داین بهڵام، ئیمە بەربەستی هەڵبژاردن تێدەپەڕێنین".
ئهو دهڵێت، پرۆسەی ئاشتی پەیوەست نیە بەوەی هەدەپ بەربەست تێپەڕینی یان نا، بەڵکو مافێکە و دەبێ پرۆسەکە بەردەوام بێ چونکە ئاشتی مافێکە وەک ئاو و نان، سەرکەوتنی هەدەپ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی دەبێ، بونی هەدەپ لە پەرلەمان پرۆسەی ئاشتی ئاسان دەکات.
پێشکەشکاری بەرنامەکە دهپرسێت: وتەبێژی حکومەت یاڵچین ئاکدۆغان باسی لە براکەتان کرد و داودئۆغلو پرسیاری ئەوەی کردووە کە کاکەتان لە کوێیە؟ لهوهڵامدا دەمیرتاش دهڵێت، لێپرسینەوە له ئەندامێکی بنەماڵەکەمان لە مەیدانەکانی هەڵبژاردنه نە لەگەڵ ئەخلاقی سیاسی و نە ئەخلاقی هەڵبژاردن نایەتەوە، بەڵام ئەگەر زۆر بە پەرۆشە بزانێ پێی دەڵێم کاکەم مەبەستی (نورەدین دەمیرتاش) لە دژی ئەو چەتە و بەربەیه دەستدرێژکارانەی داعش کە چەکیان دەدەنێ، لە بەرخودانێکی شەرەفمەندانە دایە، لە مەخمور و شەنگال ئابڕووی مرۆڤایەتی دەپارێزێ ، بەڵام سوپاکەی ئێوە چی دەکات لەبەرامبەر ئەو بەربەریانە ، سەرەتا حسابی ئەوە بدەن.