شەڕ لەنێوان گەریلاو سووپای ئێران لەناوچەی بەمۆ روودەدات

‌هێزێکی گەریلا لەیەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵات دەیانەوێت لە ناوچەی بەمۆ لەرۆژهەڵاتی شاری دەربەندیخان بچنە رۆژهەڵاتی کوردستان، لەسەر سنور شەڕێکی قورس لەنێوان ئەوان و سووپای ئێراندا روودەدات.

سەرچاوەیەکی ئەمنی هەرێمی کوردستان بەسپی میدیای راگەیاند " لەو شەڕەدا شەش گەریلا شەهید دەبن و سێ پاسداری ئێرانی دەکوژرێن".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لەماوەی سێ ساڵدا کە ئاگربەست لەنێوان ئێران و ئەو دەمەی گەریلاکانی پژاکدا دەستیپێکردووە، هەرچەندە چەند جارێک ئاگربەست شکاوە، بەڵام هیچ کاتێک هێندەی ئێستا شەڕی قورس رووینەداوە.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەکات دوای شەڕەکە هێزەکانی ئێران چوونەتە چەند گوندێکی سەر سنووری هەرێمی کوردستانی عێراق و سووکایەتیان بە هاوڵاتیانی گوندەکە کردووە کە ئەوان کۆمەکی گەریلاکانی پاراستنی رۆژهەڵاتیان کردووە.



PM:11:47:26/05/2015